مۆبایلێکی نوێ شەحنکردنەوەی ناوێت Featured

آب/أغسطس 07, 2019
وێبسایتی Lets Go Digital ئاشکرایکرد کەکۆمپانیای Xiaomi ی چینی مۆبایلێکی پەرەپێداوە کەپێویستی بەکێبڵی ئاسایی نیە بۆ شەحن کردنەوە. 
مۆبایلەکە داھێنانێکی نوێیە کەخانەی کۆکەرەوەی خۆری ھەیە کەوادەکات پێویستت بەبارگاویکاری ئاسایی نەبێت.
مۆبایلەکە شاشەی تایبەتی ھەیە کەکەمتر ووزە سەرف دەکات و ماوەی کارکردنی دەگەیەنێتە دو ھێندە لەچاو مۆبایلە ئاساییەکاندا، ھاوکات کامێرایەکی پێشەوەی دەبێ کەشاردراوەیە لەژێر شاشەکەدا. 
پێکھاتەکانی مۆبایلەکە ھاورێی ژینگەیە و پەنجەمۆری ھەیە لەشارەکەداو پەیکەرەکەی دژە تەڕبوون و تەپوتۆزە. 
 
gellerytitle