مۆبایلێک قۆناغی تەچ تێدەپەڕێنێت Featured

تموز/يوليو 31, 2019
کۆمپانیای گوگڵ قۆناغێکی نوێ لەبواری مۆبایلە زیرەکەکاندا تۆمار دەکات بەجۆرێک کۆنترۆڵی مۆبایلەکە دەکات بەبێ ئەوەی دەست لەشاشەوە بدەیت و تەنیا بەجوڵەی دەست دەیکات و ئەمەش ئامێری ھەستەوەر کۆنترۆڵی دەکات.
مۆبایلە نوێیەکەی "پیکسل ٤" لەپاییزدا بڕیارە ئاشکرا بکرێت و کردنەوەی قفڵەکەشی لەرێی تەکنیکی ناسینەوەی دەم و چاوەوە دەبێت و داتاکان لەم ئامێرەوە ھەرگیز ناگوێزرێتەوە. 
لەدیارترین داھێنانەکانی ئەم مۆبایلە، تەکنیکی "سولی"یە کەرادارێکە ٥ ساڵە پەرەی پێ دەدرێت.
مۆبایلەکە تەکنیکی ناسینەوەی دەم وچاوی ھەیە.