داهینه‌ری پاسۆردی كۆمپیوته‌ر كۆچی دوایی كرد

تموز/يوليو 21, 2019

داهینه‌ری پاسۆردی كۆمپیوته‌ر كۆچی دوایی كرد

 


فیرناندۆ كۆرپاتۆی داهینه‌ری ووشه‌ی نهینی سه‌ر كۆمپیوته‌ر له‌ته‌مه‌نی 93 سالی و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دواییكرد.
كۆرپاتۆ كه‌ زانای بواری ته‌كنه‌لۆژیا بوو له‌ په‌یمانگای ماساچۆستس» یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌جیهان كه‌ كلیلی پاراستن یان ووشه‌ی نهینی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر داهیناوه‌و وه‌كو خۆی له‌چاوپیكه‌وتنیكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندبوو. ئه‌و ته‌نها به‌داهینانه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ تایبه‌تمه‌ندیی تاكه‌كان بپاریزیت كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك كۆمپیوته‌ر كار ده‌كه‌ن‌.
جیی ئاماژه‌یه‌ فیرناندۆ كۆرپاتۆ سالی 1926 له‌دایكبووه‌و له‌زانستی كۆمپیوته‌ر ناوبانگی ده‌ركردووه‌و ساڵی 1990 خه‌ڵاتی تۆرنگی به‌ده‌ستهینا له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا.