ئەپڵ چارەسەرێک بۆ گرفتی ئایفۆن دەخاتەروو Featured

تموز/يوليو 20, 2019
کۆمپانیای ئەپڵ پێشتر رایگەیاندبوو کەووزەی باتریی مۆبایلی ئایفۆن دادەبەزێ و کەم دەبێتەوە و ئەمەش بەگرفتێک دەزانرێ کەزۆرێک لەبەکارھێنەران بەدەستیەوە دەناڵێنن. 
بۆ ئەو مەبەستەش ئەپڵ لەگەڵ نوێکاری ئەم سستمەیدا چارەسەری گرفتەکە دەکات کەسستمی iOS ١٣  یە و چەندین تایبەتمەندی تری ھەیە و وادەکات باتری مۆبایلەکە ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرێت.
ئەم ئەپدەیتە نوێکاریی Optimized Battery Charging ی ھەیە کەخێرایی سەرفبونی وزەی باتریی کەم دەکاتەوە، ئەو ماوەیەش کەم دەکاتەوە کەپێویستە بۆ تەواو شەحنبونی باتریی مۆبایلەکە.