نرخى نه‌وت دابه‌زینى زیاترى تۆماركرد Featured

آب/أغسطس 24, 2019

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 59 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24 ی ئابى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 58 دۆلار و 80 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 54 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ خوار 58 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 22 ى ئابى 2019 له‌ سه‌رو 60 دۆلاره‌وه‌ بوو.