شینزۆ ئاب لەهەوڵدایە كۆبونەوە لەگەڵ رۆحانی ئەنجامبدات Featured

آب/أغسطس 09, 2019

ئاژانسە هەواڵییەكانی ژاپۆن بڵاویانكردوەتەوە، شێزۆ ئابی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لە هەوڵدایە لە پەراوێزی كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گفتوگۆ ئەنجامبدات.

بەپێی ئاژانسە هەواڵییەكان، لە ساڵانەی كۆبونەوەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەمریكا كە كەمتر لە دو مانگی ماوە، لەئێستا شێنزۆ ئابی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لە هەوڵدایە لە پەراوێزی كۆبونەوەكان لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گفتوگۆ ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە هۆی ئەو هەوڵانەوە ژاپۆن نەچوەتە ناو هاوپەیمانی دەریایی، تا بتوانێت رێخۆشكەربێت لە ئەنجامدانی دیدارو كۆبونەوە لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران.