ئه‌مریكا: له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ توركیا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن Featured

آب/أغسطس 09, 2019

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام گه‌یشتبێتنه‌ رێككه‌وتن و رایگه‌یاند، دانووستانه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی میكانیزمه‌ ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وامن.

شۆن رۆبرسۆن، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ و دیاركردنی میكانیزمی نوێی ئه‌منی له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا قسه‌مان كردووه‌ و گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن".

وتیشی، "پێنتاگۆن كار بۆ دانانی سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای توركیا پلان و میكانیزمی هاوبه‌ش دابنێین".

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ بڵاویكرده‌وه‌، "له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌ قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌".