موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

أيلول/سبتمبر 14, 2019
سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ بۆ سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاند، به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیش ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت.

 

 

یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی ڕاگه‌یاند، "له‌لایه‌ن بانكه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی‌:"ئێمه‌ ئاماده‌كاریمان كردوه‌و چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێ موچه‌ وه‌ربگرین و لای‌ ئێمه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌".

پێشتریش  عابد مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق  ڕاگه‌یاندبوو، هه‌رچه‌نده‌ جارێ زوه‌ بۆ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا، به‌ڵام هه‌ركات پاره‌كه‌ بگات، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا ده‌كرێت.