ته‌رمی‌ گه‌نجه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

أيلول/سبتمبر 13, 2019
دوای‌ حه‌وت رۆژ ته‌رمی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌ كه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی سه‌ردانی گه‌لی شێرانه‌یان كردبوو، به‌ڵام له‌وێ‌ له‌ هاوڕێكانی‌ دابڕا و دیار نه‌ما.
 
هێمن سلێمان وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌"حه‌وت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رۆژی‌ 6ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019دا عیماد موسا له‌ گه‌لی‌ شێرانه‌ دیار نه‌ما".
 
وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ دهۆك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى دا ، ده‌ڵێت: "به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌ و بۆ زانینی‌ هۆكاری‌ گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ دهۆك كرا".
 
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ دێره‌لوكه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
 

هه‌ینی رابردوو پێنج گه‌نجی دانیشتووی هه‌ولێر بۆ گه‌شت و سه‌یران روویانكرده‌ گه‌لی شێرانه‌ له‌ ناحیه‌ی دێره‌لوك، به‌ڵام یه‌كێك له‌وان به‌ ناوی عیماد عوسمان"ی‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵ‌ بێ سه‌روشوێن بوو.