حکومەتی ھەرێمی کوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانەکان تەرخانکرد

أيلول/سبتمبر 12, 2019

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیون دیناری تەرخانکردوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و دو ئیدارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دو مانگ و نیودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.