یه‌كێتیی‌:سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌یان له‌ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان هاته‌ده‌نگ

أيلول/سبتمبر 12, 2019
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌یه‌كێتییه‌وه‌
یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌یان له‌ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هاته‌ده‌نگ، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش له‌و سنوره‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ڕونده‌كاته‌وه‌و چه‌ند زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتیی هیچ ڕێكه‌وتنێكی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌ ئیداریه‌كان نه‌كردوه‌.

 

 

ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوری یه‌كێتی  ڕاگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێكه‌وتنمان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا كردوه‌، یه‌كێتیی هیچ ڕێكه‌وتنێكی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌ ئیداریه‌كان نه‌كردوه‌".

وتیشی‌:"له‌كۆبونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان نه‌كراوه‌، تێبینی‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌بێ ئاگاداری‌ ئێمه‌ باس له‌دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌ ئیداریه‌كان كراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا، كه‌ بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی‌ كراوه‌ ته‌نها بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ پێكهێنانی‌، دواتر بڕیار له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌ ئیداریه‌كان بدرێت".