سکرتێرى هەردوو جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى گۆڕان هەڵبژێدران

أيلول/سبتمبر 12, 2019

سەرۆکى هەردوو سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى گۆڕان هەڵبژێدران و رۆژى شەممەش هەڵبژاردن بۆ ریکخەرى گشتى و خانەى ڕاپەڕاندن دەکرێت.

بەیانى ئەمڕۆ جڤاتى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژاردنى بۆ  هەردوو سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان  ئەنجاداو هەریەکە لە پێشڕەو رەئوف بە سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و جەمال محەمەد بە سکرتێرى گشتى هەڵبژێدرا.

هەروەها عەلى باڵا بەرز کە لە پشکى هەولێرە بە جێگرى سکرتێرى گشتى گۆڕان هەڵدەبژێرێت.

بەو پێیە هەریەکە لە پیشڕەو رەئوف و جەمال محەمەد راستەوخۆ بوونە ئەندامى خانەى راپەڕاندن، چونکە بەپێی دەستورى بزوتنەوەکە سکرتێرى هەردوو جڤاتەکە راستەوخۆ دەبنە ئەندامى خانەى راپەڕاندن.

بریاریشە رۆژى شەممە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى گشتى گۆڕان هەڵبژاردنیان بۆ بکرێت و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەکە خۆیان بۆ ئەندامى خانەى راپەڕاندن خۆیان کاندید کردوە.