خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاندرا

أيلول/سبتمبر 08, 2019

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: رۆژی‌ سێشەممە 10ی‌ ئەیلولی‌ 2019، مووچەی هێزەکانی‌ حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی‌ چوارشەممە 11ی ئه‌یلولی مووچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنی‌ مووچەش بەردەوام دەبێت بەپێی‌ خشتەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌.

ئه‌مڕۆش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شكراو سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2019، به‌هۆی پشووی فه‌رمییه‌وه‌ مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت.