رۆژی دووشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمییه‌

أيلول/سبتمبر 07, 2019

به‌هۆى 10ى موحه‌ڕه‌م و یادى شه‌هیدبوونى ئیمام حسێن (خودا لێی رازی بێت)، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 9-9-2019ى كرده‌ پشووى فه‌رمى و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌وامى فه‌رمییه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ جوتیار عادل وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌بۆنه‌ی 10ی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ 9-9-2019 ده‌كاته‌ پشوی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌) له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستاندا ده‌وامی فه‌رمییه‌ و پشوو نییه‌.