به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ته‌واوى ده‌نێرێت

أيلول/سبتمبر 07, 2019
حكومه‌تی عیراق بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كات و له‌ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتیش له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، ته‌نها ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌بڕدرێت كه‌ له‌به‌رامبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ داده‌نرێت.

 

 

د.ناسر یوسف ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ڕێكه‌وتنی هه‌یه‌، بودجه‌ی هه‌رێمیش به‌ته‌واوی ده‌نێردرێت، ئه‌مساڵیش به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت، بڕێك پاره‌ نه‌نێردراو ته‌نها به‌شێكی نێردرا".

وتیشی:"یاسای بودجه‌ په‌سه‌ندكراوه‌و به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ش پاره‌ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناردنی له‌ساڵی داهاتوو، د.ناسر یوسف ئاشكرایكرد، "ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌رانیشی تێدایه‌، بۆ ساڵی داهاتوو په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، هه‌رچۆنێك ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت، به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم و هیچ گرفتێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ دروستنابێت".