سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌درێت

آب/أغسطس 25, 2019
سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌درێت
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی‌ خشته‌كه‌ش 19 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم موچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  ڕاگه‌یاند، "سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كاره‌با، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، ڕۆشنبیریی و لاوان، بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌) موچه‌یان پێده‌درێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئاشكراشیكرد، هه‌ر سبه‌ینێ‌ هه‌ر سه‌رۆكایه‌تی (هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و په‌رله‌مان)یش موچه‌ وه‌رده‌گرن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "ده‌سته‌كانی‌ (مافی‌ مرۆڤ، ده‌ستپاكی‌، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌، ده‌زگای‌ مین، ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم)یش موچه‌یان پێ ده‌درێت".