بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ..مفه‌وه‌زه‌كان ده‌كرێن به‌ئه‌فسه‌ر

آب/أغسطس 24, 2019
ورده‌كاری بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ..مفه‌وه‌زه‌كان ده‌كرێن به‌ئه‌فسه‌ر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێپێدراوان (مفه‌وه‌ز)ی پۆلیس و كارمه‌ندانی ئاسایش ده‌رده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "خاوه‌ن بڕوانامه‌كان له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئه‌فسه‌ر".

 

 

به‌گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه‌، بڕیارماندا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی كردنه‌وه‌ی خولی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران".

وه‌زیری‌ ناوخۆ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، "خوله‌كه‌ بۆ كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆو ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ن بۆ زیاتر سودوه‌رگرتنه‌ له‌ڕاژه‌كانیان".

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ دیراسه‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات، به‌سه‌رۆكایه‌تی د.سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌بێت.