بۆچی به‌غدا ناردنی پاره‌ دواده‌خات ...؟

آب/أغسطس 20, 2019

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ له‌دوای 20 مانگه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ بیخاته‌ سه‌ر حسابی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یخاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوورد به‌ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵ چه‌ند رۆژێك ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وتووه‌.

وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ رووی داراییه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌یه‌ وه‌زاره‌تێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێنرێت، بۆیه‌ له‌ریزبه‌ندی خشته‌ی خۆیدا له‌دوای 20 مانگه‌وه‌ جێگری كردوه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید راشیگه‌یاند: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن حومه‌تی عیرقه‌وه‌ نیه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌زووترین كاتدا پاره‌كه‌ی به‌غدا بخرێته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خاوبوه‌ته‌وه‌و له‌ 5ی ئابه‌وه‌ ته‌نها مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردوه‌.