دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

آب/أغسطس 17, 2019

بڕیارە لەسبەینێوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە و یەکەم شوێنیش مووچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانى HNN بڕیارە سبەی 18ی ئابی 2019 وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران بكاتەوە.

میدیاكانیش  لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەیان ئاشكراكردوە، بریارە رۆژی 19ی ئابی 2019 بڕە پارەی بەغدا تایبەت بەمووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێش جەژنی قوربان مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، دارایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشكرا.