كه‌شناسی: له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌

آب/أغسطس 13, 2019

كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌ و له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌ و ئەمشەو ئاسمانی هەولێر و دهۆک هەور دەبێت و ئەگەر هه‌یه‌ باران ببارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 46، سلێمانی 43، دهۆك 45، كه‌ركووك 51 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

ده‌شڵێت، "سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممە ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 46، سلێمانی 43، دهۆك 44، كه‌ركوك 50 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت".

كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه‌، "ئەمشەو سێشەممە ئاسمانی هەولێر و دهۆک بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پرووشکە باران دەبارێت".