مووچەی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان هاوتای عيراق دەكرێت

آب/أغسطس 10, 2019

هه‌وڵه‌كان چڕتركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی و ئیمتیازاته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان هاوتایی زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی عیراق بكرێت.

 

ناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:"هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَم و ده‌سته‌ی شه‌هیدانی عیَراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی و ئیمتیازاته‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌رده‌وامه‌".

 

وتیشی:" حكومه‌تی عیَراق به‌ڵیَنی داوه‌ به‌پیَی یاسا مووچه‌ی مانگانه‌ی زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ریَم بخاته‌ سه‌ر بودجه‌ی عیَراق و مووچه‌كانیان به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ ملیۆنیَك و 200 هه‌زار دینار."

 

رونیكرده‌وه‌:" پیَدانی مینحه‌ به‌ زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئیَستادا لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ریَم كه‌ پیَكهاتووه‌ له‌ 110 هه‌زار كه‌س، له‌ به‌غداده‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ستپیَكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی هه‌ریَم و عیَراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدانی عیَراق ده‌كریَت.