سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

آب/أغسطس 09, 2019
سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت
بانكی شاره‌زوور له‌ رۆژی پشووی فه‌رمیدا، ده‌رگای بانكه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان.

 

به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی بانكی شاره‌زوور، كه‌ به‌واژۆی هه‌رێم حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 10ی 8ی 2019، ده‌رگای بانكه‌كه‌ كراوه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (كه‌م ئه‌ندامان).