موچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەکرێت

تموز/يوليو 21, 2019

بەیانى موچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەکرێت

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌HNN دراوه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌و بانکه‌کان ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ له‌دابه‌شکردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌کان.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌که‌ی‌ دارایی،بەیانىش موچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەکرێت به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ پاره‌که‌ی‌ به‌غدا نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم، بۆیه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌کان تائێستا دواکه‌وتوه‌، "چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پاره‌یه‌ بگاته‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و له‌سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شکردنی‌ موچه‌ خێرا بکرێته‌وه‌".