داقوق.. گوللـه‌هاوه‌نێك چه‌ند كه‌سێك بریندار ده‌كات Featured

گوللـه‌هاوه‌نێك نرا به‌قه‌زاى داقوقه‌وه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى برینداربون.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى له‌زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، له‌ شوێنێكى نه‌زانراوه‌وه‌ گوللـه‌هاوه‌نێك نراوه‌ به‌دێى "ئیمام زه‌ین ئه‌لعابدین"ى سه‌ربه‌ قه‌زاى داقوق.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆى گوللـه‌هاوه‌نه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى گونده‌كه‌ برینداربون، كه‌ به‌ته‌واوه‌تى ژماره‌یان نازانرێت و دواتر گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، دواى روداوه‌كه‌ هێزێكى ئه‌منى گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و رێوشوێنى ئه‌منى توندو گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكردوه‌.

Rate this item
(0 votes)