عیراق 48 روفاتى راده‌ستى كوێت كرده‌وه‌ Featured

عیراق 48 روفاتى راده‌ستى كوێت كرده‌وه‌ كه‌ له‌كاتى داگیركارى رژێمى به‌عس له‌و وڵاته‌دا به‌دیل گیرابون و له‌ماوه‌ى رابردودا له‌ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵی سه‌ماوه‌دا دۆزرانه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌بیع عه‌جسانى به‌رپرسى دۆسێی دیله‌كان له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كوێت له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لایه‌نى عیراقى روفاتى 48 هاوڵاتى كوێتى راده‌ست كردونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌شه‌ڕى داگیركردنى كوێت له‌لایه‌ن رژێمى سه‌دام حسێنه‌وه‌ به‌دیل گیرابوون و كوژرابوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و روفاتانه‌ له‌گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا له‌ پارێزگاى موسه‌ننا دۆزرابوونه‌وه‌ و به‌وه‌ش تائێستا له‌كۆى 602 روفات 236یان راده‌ستكراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا سه‌رقاڵى دیاریكردنى چاره‌نوسى 366 دیله‌ كوێتیه‌كه‌ى دیكه‌ن.
به‌رپرسه‌ كوێتییه‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانى كوێت و عیراق به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕان به‌دواى بێسه‌روشوێنكراوه‌ كوێتیه‌كاندا.

Rate this item
(0 votes)