عیراق له‌ شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا به‌بڕی چه‌ند نه‌وتى فرۆشتوه‌؟ Featured

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 639 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتوه‌ و داهاته‌كه‌شى گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ى 40 ملیار دۆلار.
كۆمپانیاى سۆمۆى تایبه‌ت به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عیراق، كه‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وته‌ له‌نوێترین راپۆرتیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌ى نه‌وت 639 ملیۆن و 525 هه‌زار به‌رمیل بوه‌ و رێژه‌ى هه‌نارده‌ى مانگانه‌ 106 ملیۆن و 586 هه‌زار به‌رمیل بوه‌، كه‌ رۆژانه‌ ده‌كاته‌ 3 ملیۆن و 552 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بڕى داهاتى به‌ده‌ستهاتو 39 ملیار و 977 ملیۆن دۆلار بوه‌ و مانگانه‌ 6 ملیار و 662 ملیۆن دۆلار بووه‌.
سه‌باره‌ت به‌نرخى نه‌وتیش، سۆمۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، تێكڕاى نرخى یه‌ك به‌رمیل 62 دۆلار و 54 سه‌نت بوه‌، هه‌روه‌ها 40 كۆمپانیاى جیاوازى ئاسیایى و ئه‌وروپى و ئه‌مریكى نه‌وتى عیراقیان كڕیوه‌.
جێى باسه‌، به‌هۆى كێشه‌ سیاسی و سه‌ربازیه‌كان و ئاڵۆزیه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ى كه‌نداو و ژماره‌یه‌ك وڵاتى به‌رهه‌مهێن، نرخى نه‌وت جێگیر نییه‌و به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌ و دابه‌زیندایه‌، 95%ى بودجه‌ى عیراقیش پشت به‌داهاتى نه‌وتى خاو ده‌به‌ستێت.

Rate this item
(0 votes)