هەوڵێك بۆ لادانی محەمەد حەلبوسی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان Featured

هەوڵێك لەپەرلەمانی عێراقەوە هەیە، بۆ ئەوەی محەمەد حەلبوسی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان دروبخرێتەوە، كە لەپشكی سووننەكان ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

هەوڵەكە خۆی لەدروستكردنی هاوپەیمانییەكی نوێ‌ لەلایەن سووننییەكانەوە دەبینێتەوەو دەیانەوێت پشتگیری لایەنەكانی تریش كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان متمانە لەسەرۆكەكەی وەربگرێتەوەو سەرۆكێكی نوێ‌ هەڵبژێرێت.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەو لایەنانە تەنیا لەرێگەی پەرلەمانەوە هەوڵەكەیان نادەن، بەڵك‌و دەرگای دادگای فیدراڵیشیان گرتووەو دەیانەوێت لەوێوە فشار زیاتر بكەن بۆ لادانی حەلبوسی‌و لەو بارەشەوە چەند دۆسییەكیان لەسەر جوڵاندووە.

محەمەد حەلبوسی پێشتر بەپشتگیری لایەنە سوونییەكان‌و بەشێكی زۆر لەشیعەكان پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی وەرگرت، بەڵام ئێستا زۆربنەی لایەنە سوونییەكان لێی ناڕازین‌و دەیانەوێت لەپۆستەكەی دووری بخەنەوە.

Rate this item
(0 votes)