توڕەبون کاریگەریە مەترسیدارەکانی Featured

آب/أغسطس 22, 2019

توڕەبون هەڵچونی مرۆڤە بەرامبەر بەو روداو و کێشانەی رودەدەن کاتێک شتەکان بە خواستی کەسە نارۆن بەرێوە، هەربۆیە وادەکات کاردانەوەی هەبێت بەرامبەریان، بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری yawmiyati توڕەبون جگە لەوەی کاریگەری دەرونی دەبێت، چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.

یەکەم: کاریگەری لەسەر پێست دەبێت
ئەو کاتانەی هەست بە توڕە بون و سترێس دەکەیت کاریگەری لەسەر دەردانی چەوری دەبێت لەسەر پێست کە دواتر هەستی پێ دەکەیت و دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبونی چرچی روخسار.

دوەم: کاریگەر لەسەر سیستمی خەو دەبێت
دەبێتە هۆی تێدانی ئەو هۆڕمۆنانەی بەپرسن لە رێکخستنی سیستمی خەو، کەسەمە توشی خەو زراندن دەبێت.

سێیەم: بەرگری لەش لاواز دەکات
بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی زۆرتر توڕە دەبت زۆرتر توشدەبن بەنەخۆشی بەهۆی لاوازبونی سیستمی بەرگری لەش.

چوارەم: ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات
لە کاتی توڕەبوندا ژمارەی لێدانی دڵ نارێک دەبن، کاریگەری نەرێنی لەسەر کەسەکە دەبێت، ئەگەری جەلتەی دڵی دەبێت، دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو هۆڕمۆنانەی ماسولکەی دڵ بەهێز دەکەن.