سودە زۆرەکەی شوتی بزانە Featured

أيلول/سبتمبر 08, 2019
زۆرێک کەس پەنا بۆ خواردنی شوتی دەبەن بەھۆی سودە زۆر و زەوەندەکەیەوە.
شارەزایان دەڵێن شوتی ڤیتامین ئەی و بی ٦ و سی تێدایە سەرباری رەگەزی خۆراکی دژە ئۆکسان. 
شوتی کە ٩٠%ی ئاوە، توانای رووبەرووبونەوەی ھەندێ جۆری شێرپەنجە و پاراستنی تەندروستی دڵی ھەیە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەیەکی ئەمریکی لەویلایەتی فلۆریدا، ئەم میوەیە رێژەیەکی زیاتری مادەی لیکۆبینی تێدایە لەچاو میوەی تردا، ئەمەش رۆڵی گرنگی ھەیە بۆ پاراستن لەنەخۆشی شێرپەنجە و گرفتی پەڵەی چاو. 
سەرباری ئەوەش مادەی سیامین و نیاسین و فولات و ترشی پاناسۆنیکی تێدایە کەنیشانەی رەبوو کەم دەکاتەوە.