٥ رێنمایی بۆ سستمێکی خۆراکی بەسوود بۆ گەدە

أيلول/سبتمبر 04, 2019
زۆربەمان خۆراکی چەور و پڕ زەیت دەخۆین و ئەمەش توشی گرفتی گەدە و ھەرسمان دەکات بەڵام گرتنەبەری سستمێکی خۆراکی ھاندەری ھەرسە، ئەمەش لەراپۆرتێکی وێبسایتی NHS دا ھاتووە کەپێنج رێنمایی ھەیە دەبێ لەبەرچاو بگیرێت بۆ بەدەستھێنانی سستمێکی خۆراکی بەسوود و ھاوکار لەتەندروستی کۆئەندامی ھەرسدا: 
١. خۆراکی دەوڵەمەند بەریشاڵ رێگرە لەقەبزی: وەک نان ، برنجی بۆر، میوەە و سەوزە، پاقلە، شۆفان. 
٢. ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆرەوە بۆ ھاوکاریکردن لەھەرس و ھاندەرێکیشە بۆ تێپەڕبونی پاشماوەکان بەنێو کۆئەندامی ھەرسدا 
٣. کەمکردنەوەی چەوری: وەک بێرگەر، خۆراکی سورەوکراو، ھەوڵ بدە گۆشت و ماسی کەم چەوری بخۆیت لەگەڵ شیری کەم چەوریی.
٤. خۆت بەدووربگرە لەو خۆراکانەی کاریگەرییان ھەیە لەسەر تەندروستی ریخۆڵەکانت: وەک تەماتە و میوەی مزرەمەنی و گیراوە غازییەکان. 
٥. ماستی دەوڵەمەند بەپرۆبایۆتیک بخۆ: کەبەکتریای ھاورێی ژینگەیە و بەشێوەیەکی سروشتی لەکۆئەندامی ھەرسدا ھەیە و دەیبەستێتەوە بەزۆرێک لەسودە تەندروستیەکانەوە بۆ ھەرس، لەنێویاندا چارەسەری سکچونی گەشتیاران و گرفتی قۆڵۆن.