خه‌وتنی باش چاره‌سه‌ری ئازاری پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌ Featured

آب/أغسطس 13, 2019

خه‌وتنی باش چاره‌سه‌ری ئازاری پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه‌، كه‌می خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆكاری هه‌ستكردن به‌ئازاری جه‌سته‌و ئازاری پوكانه‌وه‌ی ئێسك، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئازاره‌ش جه‌سته‌ پێویستی به‌خه‌وێكی باش و ته‌ندروست هه‌یه‌.

له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، هۆكاری كه‌مخه‌وی و وه‌ستانی خه‌و له‌شه‌واندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توشبوون به‌پوكانه‌وه‌ی ئێسك و دروستبوونی ئازار له‌شه‌واندا.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناڕًێكی له‌خه‌وتندا ده‌بێته‌ هۆكاری دروستبوونی ئازار، هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ران ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ له‌پێناو جه‌سته‌یه‌كی باش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئازاری پوكانه‌وه‌ی ئێسكیان هه‌یه‌ هه‌وڵی خه‌وتنێكی باش بده‌ن.