سودەکانی مۆز بزانە Featured

آب/أغسطس 03, 2019
مۆز لەمیوە بەربڵاوەکانە لەسەر ئاستی جیھان و زۆرێک کەس وەک ژەمێکی کەم تێچوو دەیخۆن. 
سەرباری ئەوەی مۆز چەندین سودی تەندروستی ھەیە بەڵام کەمێک کەس دەزانن کاریگەری گەیینی مۆز لەسەر پێکھاتە خۆراکییەکانی چیە. 
رۆژنامەی دەیلی مەیل لەزاری "ریان بینتۆ" پسپۆڕی خۆراکی وەرزشی ئوسترالییەوە رایگەیاند : سودی مۆز بەپێی رەنگەکەی جیاوازە: 
مۆزی سەوز: رێژەیەک نیشاستەی تێدایە کەھەرس سەخت دەکات و ھەست بەتێربوون و پڕ بوون دەکەیت و رەنگە توشی ئاوسان و غازاتت بکات. 
مۆزی زەرد: نەرمتر و شیرینترە چونکە شەکری زیاترە و ئاسانترە لەھەرسدا و دەوڵەمەندە بەمادە دژەئۆکسانەکان 
مۆزی پەڵە پەڵە: ئەمەش زۆر شیرینە و رێژەی شەکری زۆر زۆرە و رێژەی مادە دژە ئۆکسانەکانی زۆر بەرزە و وادەکات بەسوودبێت بۆ پاراستن لەشێرپەنجە. 
مۆزی بۆر: ئەمەش نیشاستەی تەواوی دەگۆڕێ بۆ شەکر و نیشاستە تێک دەشکێنێت، رێژەی دژە ئۆکسانی زۆر زۆرە.