خواردنی تیژ ئەم زیانەى هەیە Featured

تموز/يوليو 26, 2019
توێژەرانی زانکۆیەک لەباشوری ئوسترالیا مەترسی خواردنی خۆراکی تیژ و بیبەری تیژیان خستەروو دەریانخست ئەو کەسانەی دەیخۆن زووتر توشی خڵەفان دەبن. 
بەپێی توێژینەوەکە کەلەسەر ٤٥٨٢ کەسی تەمەن ٥٥ ساڵان کرا تا ماوەی ١٥ ساڵ لەگەڵ تاوتوێکردنی سستمی خۆراکی و ژیریان، دەرکەوت ئەوانەی رۆژانە ٥٠ گرام بیبەری تیژ دەخۆن گرفتی لاوازی مێشکیان دوو ھێندە دروست دەبێ و کەمتر ژیر دەبن. 
لەوبارەیەوە دکتۆر زۆمین شی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند خواردنی بیبەری تیژ بەسوودە بۆ کێشی لەش و فشاری خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری زیانبەخشی خواردنە تیژەکانمان خستەروو لەسەر لاوازی ژیری لەکەسانی گەورەدا. 
شیکارییەکە دەریخست کەبیبەری تیژی ووشککراو یان فرێش ھەمان کاریگەری ھەیە لەسەر مێشک ئەمەش یەکەم جار نیە شتی لەم جۆرە رووبدات.