مەلە باشترینە بۆ توشبوانی شەکرە Featured

تموز/يوليو 26, 2019
یەکێتی دەستەی دەرمانسازانی ئەڵمانی رایانگەیاندوە کەمەلەوانی باشترین وەرزشە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە و نابێتە ھۆی ماندووکردنی کەسەکان و نابێتە ھۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لەخوێندا
ھاوکات مەترسی برینداربونی قاچ دروست ناکات وەک بەپێ رۆشتن و تۆپی پێ. 
مەلەکردن ئەم سودانەی ھەیە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە: 
١. پاراستنی جومگەکان و بەستەرەکان 
٢. بەھێزکردنی سییەکان و سستمی دڵ
٣. بەسودە بۆ ئەوانەی گرفتی پشت ئێشەیان ھەیە 
٤. بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری مردن 
٥. فشاری دڵ دادەبەزێنێت
٦. کۆنترۆڵی رێژەی شەکر دەکات لەخوێندا 
٧. لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات بەبێ ئەوەی ماندووی بکات 
٨. ئێسک بەھێز  دەکات 
٩. ھەستی ئازار کەم دەکاتەوە 
١٠. دەتوانێ ٧١٥ کالۆری بسوتێنێت لەیەک سەعاتدا
١١. ھاوکارە لەخەوێکی گونجاو و باش لەشەودا 
١٢. بەسوودە بۆ باشترکردنی میزاج