بەئاوی لیمۆ بەردی گورچیلە لەناوبەرە Featured

تموز/يوليو 22, 2019
توشبوانی بەردی گوورچیلە راھاتون لەسەر خواردنەوەی شەربەتی قامیشی شەکر و پێیان وایە دەتوانێ بەردی گورچیلە تێک بشکێنێت و نەیانزانی کەئەو شەکرەی تێیدایە زیانی ھەیە بۆیان و دەبێتە ھۆی تەسکبونەوەی خوێنبەرەکانی گورچیلە و ئەمەش رێگری ئەوەی لێ دەکات کەلەرێی میزکردنەوە ناتوانێ دابنرێت. 
دکتۆر کەریم جەمال پسپۆری خۆراکی چارەسەر و ئەندامی دەستەی میسری بۆ خۆراکی و چارەسەر رایگەیاندووە باشترین گیراوە ئاوی لیمۆیە کەکاریگەرە بۆ رزگاربون لەبەردی گورچیلە بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ستریک ئەسیدەوە کەبەردی گورچیلە لەناودەبات و شی دەکاتەوە. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی Webmd ، مارشال ستۆلەر جێگری سەرۆک بەشی نەخۆشیەکانی بۆری میز و بەرێوەبەری پزیشکی ناوەندی نەشتەرگەری لەزانکۆی کالیفۆرنیا رایگەیاندووە بۆ رزگاربون لەبەردی گورچیلە پێویست بەوەیە رۆژانە ١.٥ بۆ ٢ لیتر میز بکەیت، ئاماژەی بەوەشکردوە ئاوی لیمۆ باشترینە بۆ ھاندانی گورچیلە بۆ رزگاربون لەبەرد و دەرکردنی بۆ بۆری میز. 
ستۆلەر رایگەیاندووە پێویستە ئەو ئاوی لیمۆیە بەرێژەی نیو کوپ بۆ ٧ کوپ ئاو تێکەڵ بکرێت ئینجا رۆژانە بخورێتەوە.
لەلایەکی ترەوە دکتۆر ئەیمەن سەلاح مامۆستای نەشتەرگەریی گورچیلە و بۆری میز لەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی قاھیرە رایگەیاندووە پێویستە لانیکەم لەچەند کاتێکی جیاوازی رۆژدا ٣ لیتر ئاو بخورێتەوە بەرێژەی ھەر سەعاتێک و کوپێک ئاو. 
ئەو مامۆستایە رایگەیاندووە پێویستە توشبوی بەردی گورچیلە ئەمانە نەخۆنەوە: 
چا، قاوە، گیراوە گازییەکان، شەربەتە لەقتونراوەکان، شەربەتی مانگۆ و شلیک.