دوای جیابوونەوەی ئەلبومێکی نوێ ئاشکرادەکات Featured

أيلول/سبتمبر 08, 2019
خانمە گۆرانی بێژی جیھانی "Adele" سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئاشکراکردنی ئەلبومێکی نوێی گۆرانی لەماوەی ئایندەدا، دوای ئەوەی ماوەیەکی سەختی بەڕێکرد لەچەند مانگی رابردوودا دوای جیابوونەوەی لە"سیمۆن کۆنیکی"ی ھاوسەری. 
بڕیارە ئەلبومە نوێیەکە بەناوی Perky as Hell بڵاوبکرێتەوە کەچەندین گۆرانی تێدایە کەبابەتی سۆزدارییە و ئەو خانمە ئەستێرەیە پێی جیادەکرێتەوە لەچاو ئەلبومەکانی پێشووتریدا کەلەتەمەنی ١٩ و ٢٠ و ٢٥ ساڵیدا ئاشکرایکردبوو، کەرەنگە ھێندە جیاواز نەبێ لەمەی کەلەتەمەنی ٣١ ساڵیدا بەرھەمی دەھێنێت.