فیلمی نوێی Rambo بەرھەم ھات Featured

آب/أغسطس 07, 2019
کۆمپانیای بەرھەمھێنەری فیلمی ئەکشنی نوێ Rambo:Last blood پۆستەری رەسمییی یەکەمی ئەو فیلمە نوێیەی نمایش کردووە کە"سیلڤستەر ستالۆن" ئەکتەری جیھانی بەشداری تێدا دەکات و بڕیارە ٢٠ ی سێپتەمبەری ئایندە لەجیھاندا نمایش بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بەشی نوێیی زنجیرە بەناوبانگەکە چەندین تایبەتمەندیی و رووداوی تێدایە کەیەکەمینجارە نمایش دەکرێ و پەیوەندیدارە بەخێزانی رامبۆ و گەڕانەوەی بۆلایان لەبەشی نوێدا سەرباری رووناکی خستنەسەر ژیانی رابردووی کەھۆکاری ئەوە بوو بیگۆڕێت بۆجەنگاوەر.
 
gellerytitle