نانسی عەجرەم بە بێ ماکیاژ دەردەکەوێت Featured

تموز/يوليو 16, 2019

خانمە هونەرمەندی لوبنانی "نانسی عەجرەم" بە بێ ماکیاژ دەردەکەوێت.

نانسی عەجرەم لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بەبێ ماکیاژ دەردەکەوێت، هەوادارەکانی دەڵێن "جوانیەکەی سروشتیە و بەهیچ شێوەیەک نەگۆڕاوە".

 

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی "فادی هیشام" و دایکی سێ کچە.