له‌پاش (42).. ساڵ ئاینده‌یه‌كی‌ ڕوون .. ئاسۆیه‌كی‌ گه‌ش
گرنگ

01 حوزەیران 2017
ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵی‌ پار بیره‌وه‌ری‌ (42) ساڵه‌ی‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ساته‌وه‌ختێكدا به‌رز ڕاده‌گیرێت ,  له‌لایه‌ك هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌گشتی‌ وكوڕانی‌ یه‌كێتی‌ به‌تایبه‌تی‌ , به‌ڕووی‌ دوژمناندا سه‌ركه‌وتنی‌ مێژووییان له‌گۆڕه‌پان وشه‌ڕگه‌كانی‌ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ دژ به‌تیرۆرستانی‌ دوژمنی‌ مرۆڤایه‌تی‌ له‌بری‌ هه‌موو جیهان به‌ده‌ستهێناوه‌ وكه‌مه‌كه‌مه‌ وامۆته‌كه‌ی‌ شه‌ڕو ئاشوب , كه‌ دوژمنانی‌ تاریكی‌ ودژ به‌ڕووناكی‌ هه‌ڵیانگیرساندبوو , پاش دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ یه‌كانی‌ ئاگری‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌نزیك سنوره‌كانی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌ , له‌ تێكڕای‌ عێراق به‌گشتی‌ واخه‌ریكه‌ به‌ته‌واوی‌ به‌ره‌و تێكشاندنی‌ ته‌واو ده‌چێت , له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ئاوابوونی‌ خۆرێكی‌ پڕشنگدار , كۆچكردنی‌ كاره‌كته‌رێكی‌ ناوازه‌ی‌ كاریزمایی‌ سه‌ركرده‌ی‌ خاكیی‌ وبوێر (نه‌وشیروان مسته‌فا) یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان وڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان , له‌گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ وخه‌بات وتێكۆشانی‌ بێوچاندا ماۆڵئاوایی‌ لێكردین وڕۆحی‌ پیرۆزی‌ بۆنێو ده‌سته‌جه‌معی‌ ڕۆحه‌ نووستوه‌كانی‌ هاوڕێ وهاوسه‌نگه‌رانی‌ نه‌مراندا له‌لوتكه‌ی‌ نه‌مری وشكۆمه‌ندیدا ئۆقره‌ی‌ گرت .  
 به‌ر له‌ (41) ساڵ وله‌ساته‌وه‌ختی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌وه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بێدابڕان بۆگه‌یشتن به‌دوا پله‌ی‌ ئازادی‌ ڕووه‌و لوتكه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ تێكۆشاوه‌و ڕوونترله‌ دوای‌ ساڵی‌ (1983) ی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو دا مافی‌ چاره‌نووسی‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ خه‌باتی‌ ( ی‌.ن.ك ) بۆ دوا ئامانجی‌ گه‌له‌كه‌مان چه‌سپاند .          
هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی‌ بێ‌ زیاده‌ ڕۆیی‌ ڕۆحی‌ خه‌باتی‌ كوردایه‌تی‌ بووه‌ وڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ به‌ڕه‌چاوكردنی‌ كه‌م وكوڕی‌ ودانانی‌ به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن دوژمنانی‌ گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونیدا له‌گه‌شه‌سه‌ندنی‌ به‌رده‌وامدایه‌ , بۆئاینده‌یه‌كی‌ ڕوون وئاسۆیه‌كی‌ گه‌شتر جێده‌ستی‌ یه‌كێتی‌ ویه‌كێتی‌ یه‌كان له‌گۆڕینی‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ ڕووه‌و دیموكراسی‌ وشارستانیه‌ت وڕۆشنگه‌ری‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ پیلانی‌ دوژمنكارانه‌و داگیركارییان زۆر به‌ڕوونی‌ به‌دیده‌كرێت.
 له‌و ده‌مه‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌گڕی‌ مه‌شخه‌ڵی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ ڕێگا تاریكه‌كانی‌ ڕۆژه‌سه‌خت ودژواره‌كانی‌ دوای‌ (نسكۆ)ی‌  كه‌هیچ تروسكاییه‌ك به‌دینه‌ده‌كرا ڕۆشه‌ن كرده‌وه‌ , ئومێدی‌ بۆگه‌لی‌ شۆڕشگێڕو ئازادیخوازو پێشكه‌وتنخوازانی‌ كوردستان به‌خشی‌ یه‌وه‌ و تائێستاش له‌به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانی‌ یه‌كانی‌ نه‌ك له‌كاروانیی‌ خه‌بات بۆساتێكیش دوا نه‌كه‌وتووه‌ , بگره‌ له‌گه‌شه‌كردنی‌ به‌رده‌وامیشدایه‌ وهه‌رده‌م به‌به‌رنامه‌و بیری‌ جیا بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان له‌خه‌باتی‌ نه‌پساوه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ سه‌ختی‌ هه‌ڵدێرو نشێوی‌ شاخدا خۆڕاگربووه‌و له‌به‌رخوداندا به‌خوێنی‌ ئاڵوگه‌شی‌ نه‌مره‌كانی‌ كه‌زۆرترین گردی‌ شه‌هیدان ودوامه‌نزڵگایان له‌سه‌ر خاكی‌ نیشتمان نه‌خشاندووه‌ , له‌گه‌ڵ خه‌باتی‌ شارستانی‌ نهێنی‌ شارو وژێرزه‌مینی‌ ئاوێته‌كرد و به‌به‌رنامه‌و سیاسه‌تی‌ حه‌كیمانه‌ی‌ مامی‌ گه‌وره‌مان وسه‌ركردایه‌تی‌ یه‌ لێهاتووه‌كه‌ی‌ , كه‌گوزارشت بوون له‌ڕاو بۆچوونی‌ سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌واری‌ وتاكه‌ ئامانجی‌ خه‌بات و قوربانیدان بوو بۆ گه‌ل  , له‌سه‌ر ڕێگوزه‌ره‌ شۆڕشگێرو ئازادیخوازانه‌یان به‌رده‌وامن له‌ڕووی‌ سیاسی شه‌وه‌ وه‌ك حزبێكی‌ سۆشیال دیموكرات وله‌ڕوانگه‌ی‌ بڕوابوونی‌ ته‌واوی‌ به‌عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وسه‌روه‌ری‌ ویاسا وسه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ بره‌ودان به‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان , هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی‌ كۆمه‌ڵگا ڕووه‌و مه‌ده‌نی‌ یه‌ت و ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین وڕۆژنامه‌وانیی‌ , به‌پێی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراسی‌ و گرنگی‌ دانی‌ زیاتری‌ به‌بنه‌ماكانی‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ یه‌كان , فه‌راهه‌مكردنی‌ ئازادی‌ ئاینه‌جیاوازه‌كان وفراوانكردنی‌ بازنه‌ی‌ به‌رته‌سكی‌ ئازادی‌ ژنان وپاراستنی‌ مافه‌ڕه‌واكانیان به‌پێی‌ كلتورو ئاراسته‌كردنیان ڕووه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ته‌ندرووست وبره‌ودان به‌ڕێكخراوه‌ دیموكراسی‌ یه‌كان وله‌نێویاندا به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاست وتوااناو به‌هره‌كانی‌ توێژی‌ گه‌نجان ,  به‌رنامه‌ی‌ فراوانی‌ چاكسازی‌ یه‌كێتی‌ پێكدێنن  , هه‌روه‌ك له‌بواری‌ گه‌یاندنی‌ ئاوه‌دانیی‌ به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ نشینگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كارنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا له‌چه‌مكی‌ ڕووه‌و خانووه‌ قوڕه‌كان پاشگه‌ز نابینه‌وه‌ , بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفت وئاڵۆزییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌كان به‌بڕوای‌ ته‌واوه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێبازی‌ یه‌كسانیخوازی‌ دادپه‌روه‌ری‌ به‌رده‌وام ده‌بین وبه‌رده‌وامده‌بین له‌تێكۆشان وكۆڵنه‌دان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش تری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان .  
گه‌رچی‌ ( ی‌.ن.ك ) له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی‌ سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌ سیاسی‌ ودارایی‌ یه‌كانه‌وه‌ بێ‌ دابڕان بۆ ده‌ربازبوون له‌هه‌موو دۆخه‌چه‌قبه‌ستووكان له‌هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردن ودۆزینه‌وه‌ی‌ میكانیزمی‌ گونجاو بووه‌ , بۆداهاتووش بێدابڕان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌و سیاسه‌تی‌ حه‌كیمانه‌ی‌ سه‌رۆك  (مام جه‌لال ) بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ خۆشگوزه‌رانیی‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ به‌پێی‌ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی‌ ده‌خوازێ‌  به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ باشتر كردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌گشتی‌ ومه‌ئمورانی‌ ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی‌ وداواكاری‌ بۆ به‌رچاو ڕوونی‌ له‌ پرسی‌ داهات وفایلی‌ نه‌وت وهه‌رچی‌ سامانی‌ ژێروسه‌ر زه‌وی‌ له‌پێناو پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تی‌ زیاتر به‌هاونیشتمانان درێژه‌ به‌ به‌به‌رنامه‌ چاكسازییه‌كانی‌ ده‌داو پاشه‌كشه‌ناكات .
 ڕێزو وه‌فاو شكۆمه‌ندی‌ بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ نه‌مرانیی‌ یه‌كێتی‌ و
تێكڕای‌ شه‌هیدانی‌ ڕێگای‌ ڕزگاری‌ كوردستان وده‌ستی‌ تیرۆر..
پیرۆزبایی‌ وسڵاوی‌ بێ پایان بۆ مامی‌ گه‌وره‌و سه‌ركرده‌ی‌ كاریزمای‌ گه‌لی‌ كورد (مام جه‌لال)
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ قاره‌مانه‌كانیان
سڵاووپیرۆزبایی‌ بۆ كه‌س وكارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی‌ شه‌هیدانی‌ هه‌رگیزله‌یاد نه‌چوو
 پیرۆزبایی‌ ئه‌م یاده‌ بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی‌ كوردستان و
 بۆ یه‌كێتی‌ ویه‌كێتی‌ یه‌كان
هه‌رشادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن.
 
*ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥