وەهمی ئێران ‌
گرنگ

25 ئایار 2017
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌
 
سروشتی دووژمنداری قەبە و خەیاڵاوی لای میللەتانی  رۆژهەڵاتی بەگشتی و عەرەب بەتایبەتی دەمێكە هەیە، بەناواخنی مێژوودا بڕۆیتە خوارەوە، نموونەی  یەكجار زۆرمان هەیە ئەگەر باسیان لێوە بكەین. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم ئیسرائیل ئەو دوژمنە وەهم و گەورەیە بوو كە عەرەب ماوەی دەیان ساڵ چەك و چۆلی رۆژهەڵات و رۆژئاوایان نەهێشت هەندی بیكڕن،به‌ڵام لەچەند شەڕێكدا،مایە پووچ دەرچوون و هیچیان دەست نەكەوت، سەرەنجام زۆریان دانیان بە ئیسرائیلدانا، لەولاش زۆربەی ئەو وڵاتانەی بەحیساب دووژمنی سەرسەختی ئیسرائیل بوون داڕمان.  چەند رۆژێك لەمەوبەر دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمەریكا یەكەم گەشتی خۆی بۆ وڵاتی سعودیە ئەنجامداوكۆبوونەوەی لەگەل سەرۆكی وڵاتانی ئیسلامی ئەنجامدا،جگەلە ئێران و سوریا نەبێت. دۆنالد تره‌مپ بەوە ناسراوە كە دژی ئیسلامە، به‌ڵام لەهەمان كات گەورە سەرمایەدارێكی ئەمەریكیە.
هەر زوو دەیزانی بازرگانی چۆن دەكات بۆ وڵاتەكەی،ولاتانی عەرەبی بەوە ترساند كەوا ئێران هەڕەشەیەكی زۆر گەورەیە،عەرەبی كەنداویش رۆحیان چووە لە ئێران. بەدڵنیایشەوە ئێران كاریگەری زۆری لە ناوچەكە بەهۆی تەوژمی مەزهەب گەرایی هەرچواردەوری وڵاتانی مەزهەب سوننی تەنیوە. لەو روانگەیەوە سەرۆكی ئەمەریكا مەترسی گەشەی ئێران لەسەر وڵاتانی ناوچەكە دەخاتە روو. لە ئێستادا وەهمی مەترسی و باڵكێشانی ئێران زۆر زیاترە لە مەترسی ئیسرائیل لە لایەن وڵاتانی عەرەبی.
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەمەریكا خۆی بەرگری لە وڵاتانی عەرەبی كەنداو دەكات؟! بەدڵنیایەوە نەخێر،چونكە بەرژەوەندی و قازانجی ئەمەریكا لەمانەوەی ئێرانە، ئەوەی ئەمەریكا دەیكات چەك پێدانە بەو وڵاتانە بە پارەی قەبە. لەم گەشتەی دۆنالد تره‌مپ (450)ملیار دۆلاری دەستكەوت بۆ وڵاتەكەی.هەرچی چەك و ته‌قه‌مه‌نی كەڵەكە بووی ناو كۆگاكانی وڵاتەكەی هەیە ساغكردەوە. پارەیەكی یەكجار زۆری بردەوە وڵاتەكەی،خێزان و كچە جوانەكەشی بای ملیۆنان دۆلار دیاری گرانبەهایان وەرگرت.
كەواتە ئێران بۆ دوژمنی ئەمەریكایە،بەڵكو ئێران ئەو سەرچاوە گرنگەیە كەوا ئەمەریكا دەتوانێ‌ بە باشترین شێوە خێری لێببینێ‌. وڵاتانی عەرەبی سوننە كە بەهۆی بەربەرەكانییان بۆ گەشەی هەژموونی ئێران گروپی وەكو داعشیان دروستكرد. به‌ڵام ئەنجام چیان چنیەوە؟بەدڵنیایەوە هیچ، چونكە ناوچەی سوننە نشینی عیراق و سوریا لە ئەنجامدا وێران بوو . بۆیە عەرەب ئەو پارەی بەچكی دەدەن بۆ بەرەنگار بوونەوەی وەهمی دوژمنداری ئیسرائیلی جاران و ئێرانی ئەمڕۆ، دەیان توانی لە ئاوەدانكردنەوە  گەشەپێدانی مرۆیی خەرجی بكەن زۆرباشتر بەریان بەگەشەی هەژموونی ئێران دەگرت. به‌ڵام لە ئێستادا وائاسان نییە بەر بەو هەژموونە بگرن، چونكە هەژموونی ئێرانی لە عیراق و یەمەن و سوریا و لوبنان هەژموونێكی كاریگەری مەزهەبیە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥