بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

رۆڵی یه‌كێتی له‌ چاره‌سه‌ری سیاسیدا ‌

29 تەمموز 2016

رۆڵی یه‌كێتی له‌ چاره‌سه‌ری سیاسیدا ‌

ته‌حسین ته‌ها چۆمانی‌

28/7/2016

ره‌نگ بێت ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی سیاسی هه‌رێم، بارودۆخێكی ناجێگیرو مه‌ترسیداره‌ له‌ رووی سیاسیی و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی حزبه‌كان، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سواوی ناو ده‌زگای میدیاو كاره‌كته‌ری سیاسیی كورد بێت له‌ ئێستادا، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ده‌كرێت ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گرنگیش بێت بۆ بیر لێكردنه‌وه‌ی زیاتر، كه‌وایه‌ ده‌توانین له‌ روانگه‌ی دیكه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین.
هێزی سیاسی له‌ كوردستاندا، دابه‌ش بۆته‌ سه‌ر دوو به‌ره‌، ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی هێز وایكردووه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی یاسایی و سیاسی، په‌یوه‌ندی پارتی سیاسی له‌ هه‌رێمدا به‌ دوو ئاقاری جیاوازو دوو روانگه‌ی جیاواز به‌رێت كه‌ پرسیار له‌ سه‌ر نه‌مانی ده‌زگای شه‌رعی له‌ هه‌رێمدا دروست بكات، تا لێیه‌وه‌ حزبی سیاسیی بتوانن له‌ به‌رامبه‌ریه‌كدا دیدو روانگه‌ جیاوازه‌كانیان له‌ هه‌مبه‌ر  یه‌كدا بخه‌نه‌ روو. كه‌واته‌ وه‌ختێك ده‌زگا شه‌رعییه‌كان له‌ هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ هه‌رێمدا رۆڵی ماشێنێكی له‌ كارخراو ده‌بینن، ئه‌وا ئومێده‌كانیش بۆ رێگه‌چاره‌ی سیاسی كه‌متر ده‌بنه‌وه‌.
گرنگه‌ له‌ دوای له‌ كارخستنی په‌رله‌مان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری حزبه‌كان له‌ یه‌كتر، باس له‌و هه‌نگاوانه‌ بكه‌ین كه‌ یه‌كێتی له‌ میانی هه‌ستكردن به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ ناویه‌تی. چونكه‌ پێمان وایه‌ كه‌ بوونی یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا توانی رێگری له‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر بكات، كه‌ ئه‌گه‌ری روودانیان تا دوو له‌تبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا. له‌م رووه‌وه‌ پێویسته‌ رۆڵی یه‌كێتی له‌ هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ره‌ سیاسییه‌كان به‌ رۆڵێكی كاریگه‌رو گرنگ ببینین.
پێشهاته‌كانی دوای له‌ كارخستنی په‌رله‌مان و ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیارو مه‌ترسیداره‌ی كه‌ رووی له‌ هه‌رێم كردووه‌، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌ بوونی یه‌كێتی بۆ هه‌ر قۆناغێك گرنگه‌ و له‌ پاڵ ئه‌م گرنگییه‌شه‌وه‌ پێویست ده‌كات هه‌نگاونانه‌كانی بۆ هه‌ر قۆناغێك خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین.
كه‌واته‌ رۆڵی یه‌كێتی له‌ چاره‌سه‌ری سیاسیدا، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماندووه‌، كه‌ یه‌كێتی ده‌زگاو توانا سیاسی و میدیاییه‌كانی له‌م قۆناغه‌دا، كه‌ ده‌كرێت به‌ قۆناغی هه‌ستارو مه‌ترسیدار ناوی بنێین نه‌خسته‌ خزمه‌ت هه‌ڵوێست وه‌گرتن و هه‌مان شێوازی به‌لاڕێدابردنی بارودۆخی سیاسی هه‌رێم. به‌ڵكو له‌ روانگه‌ی یه‌كێتییه‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌، قۆناغی راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندی حزبه‌كانه‌ له‌ سه‌ر پرسه‌ ناكۆكه‌كان. له‌م رووه‌وه‌ رۆڵی یه‌كێتی رۆڵی تێكشكاندی بارودۆخی مه‌ترسیداری سیاسییه‌ له‌ هه‌رێمداو ئه‌م تێكشكاندنه‌ش وا ده‌كات ده‌رگا به‌ڕووی ئاسایی كردنه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌ لاڕێدراوی سیاسی هه‌رێمدا بكاته‌وه‌.
هه‌نگاونان و سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌ دوای پێشهاته‌كانی له‌كارخستنی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێمان ده‌ڵێن، كه‌ له‌ روانگه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ نا ئارامی و تێكدادانی سه‌قامگیری سیاسیی ناتوانێت هیچ خزمه‌تێك به‌ پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانیشی ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ وێڕای بێ رۆڵ بوونی ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم، هێشتا پشوو درێژی یه‌كێتی به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌بێته‌ به‌شێك له‌ لایه‌نی ناسه‌قامگیری سیاسی، هێنده‌ی گرنگه‌ به‌لایه‌وه‌ كه‌ هێزی ئارامی و ئاشته‌وایی سیاسی بێت كه‌ كوردستاندا. 
گرنگه‌ له‌ زه‌مینه‌سازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی حزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم، له‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بڕوانین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی لایه‌نه‌كان ئێستا به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتوون كه‌ به‌ڵێ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ هه‌یه‌، ئه‌وا یه‌كێتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێی وابوو كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ یه‌كتر خزمه‌ت به‌ دۆخی هه‌ستیاری كورد له‌م ساته‌وه‌خته‌ ناكات. بۆیه‌ پێموایه‌ دره‌نگ حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی تێگه‌یشتن، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌وڵی بۆ ده‌درێت و پێیان وایه‌ كه‌ ده‌بێت نه‌رمی له‌ هه‌مبه‌ر یه‌كتردا بنوێنین، له‌ روانگه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بوو ده‌مێك بووایه‌ كاری بۆ كرابا.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥