بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

کادیرێکی پێشکه وتوی یه کێتی وه لامی دلشاد شه هاب ده داته وه
Featured

18 تەمموز 2016

وەڵامیک بودلشاد شھاب (باخەڵکی کوردستان دادوەربێت)

محمد محسن-

کادیری (ی ن ک- له هه ولير )

بەداخەوە دوێنێ شەو لەمیانی میوانداریکردنی دلشاد شھاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەنال ٢٤ ی سەر بەپارتەکەی ھەولیدا سیاسەتە ەوت و شکست خواردووەکەی خۆیان بخاتە ئەستوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باس لەوە دەکات کە ئەو وەفدە ھاوبەشەی یەکێتی و گۆڕان سەردانی بەغدایان کرد باسی لەدوولەت بونی کورد کردووە, ھەرچەندە من خۆم ئەندامی ئەو وەفدە نەبووم تا وردوو درشتی کۆبونەوەکە بخەمە سەرپەڕەی نوسین بۆئەوەی دۆست و دوژمن بەڕوونی ووردەکارییەکانی ناو کۆبونەوەکە بخوێنێتەوە ھەرچەندیشە ئەمە ئەدەبێکی سیاسی جوان نیەو مادام کۆبونەوە لەسەر ئاستی حزبیە ئەوا پابەندبوون بەئەخلاقیاتی سیاسی و ڕێزگرتن لەکۆبونەوەکەو دایەلۆگی ناو کۆبونەوەکە دەبیتە پێناس و ناسنامەیەکی باش بوھەردوولا بەڵام ئەوەی مەبەستمە بیڵێم لێرەدا ئەوەیە ئایا پێناسەی لەتبوون لای ئێوە چیەو چۆنە؟دەپرسم ئایا کوردستان لەسەر ئەرزی واقع لەت بووە یانا؟ ئایا کێ بەرپرسیارو ھۆکاری ئەم دوولەت کردنەیە, ئێمەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەبوینەتە پیشمەرگەی پاراستنی ئەم نیشتیمانەو ڕێگریکردن لە دوولەت بوون و پارچە پارچە کردنی یا ئێوەن ھوکارن لەخولقاندنی ئەم دوخ و کەرت بوون وپەرت بوونە؟ ئایا کێ بوون ئەوانەی کە سنورو ئاسەواری شەڕی ناوخۆیان بەئاشکرا زیندوو کردەوە لەڕێگەی دانانەوەی بازگەکانی زەمەنی دووئیدارەی و نمایشکردنی ھێزی سەربازی بەناو شاری ھەولێردا؟ ئایا بزووتنەوەی گۆڕان کەخاوەنی نیوملیۆن دەنگدەرە لەکورستان کێ بوو سنوری بۆدیاریکردن لەبازگەکانی دیگەڵەو پردێ ؟ ئایا کێ بوو ڕێگری لەسەرۆکی شەرعیترین دامەزراوەی خەڵکی کوردستان کرد کەپەرلەمانە بەمەستی ھاتنی بوسەرکاری پەرلەمانی ئاسایی خۆی و ڕەوانەی سلێمانی کرایەوەو پێی گوترا ھەولێرشوێنی ئێوەنیە وە لەکاتێکا ئەو پەرلەمانەی ھەموومان شانازیمان پیەوەدەکر تەنانەت بە پارتیشەوە؟ دەپرسم ئایا کەنالەکانی ڕاگەیاندن ( کەی ئێن ئێن)و (ئێن ئاڕتی) کێ بوو فڕێیدانە پشتەوەی پیکاب و لەودیوی بازگەی دێگەڵە فڕێیدان و پێیگوتن ئێرە سنوری ئێرەیە؟ دیارە کە کێ و چۆن ھێزی سەربازی, ئەمنی و ئابووری ئەم ووڵاتە بەکاردینێ لەخزمەتی دووئیداریی و کەرت وپەرت بوونی ئەم ووڵاتە؟ دەپرسم تو ویژدانت ھەموو ئەو ئەرێو ئایانەی باسم کرد کاممان خاوەنین و لێی بەرپرسیارین؟ بۆیە دەڵێم( بەڕیش نیە بەئیشە) وە ئەگەر کەمترین ویژدان ھەبێت لەنوسینەوەو گێرانەوەی مێژوو لەلایەن قەڵەم بەدەستان ومێژوو نوسان ئەوا دەبێت ئەو ڕاستیە بگوترێت کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە شەو و ڕۆژی خستۆتە سەریەک ولەھەوڵ وھیممەتی بەردەوام دابووە بۆ لێک نەترازان و لەت و پەت نەبونی ئەم کوردستانەی کەبەخوینی گەش و گەرمی لاوانی ئەم نیشتیمانە بەدەست ھاتوون وەقەت ناشیکەین بەمنەت بەسەرمیللەتەکەمان و نایفرۆشیەوە بەھیچ لایەنێک لەبەرئەوەی بەواجب وئەرکی خومانی دەزانین وەک دیاریشە کێش بێخەم وبێباک. ئەرێ من دەپرسم ئایا بەغدا پێویستی بەوەھەیە کەیەکێتی باسی دوولەت بونی کوردستانی بوبکات چونکە کێشەکانی کوردستان ھێندە بچوک و شاراوەن کە کەس پێیان نازانێت؟ئەرێ پێتان وایە کەبەغدا لەبیابانێک دایەوچاوی بەرپرسەکانی بەسترایەو ھیچ نابینن و نابیستن؟ بۆیە دەپرسم ئایا بەغدا دوورترە لەئێمە یا واشنتۆن و مۆسکۆ؟ ئەرێ دەپرسم کەوەفدەکەی پارتی چوبۆواشنتۆن وباسی ڕێفراندومی کرد چیان وەڵام دانەوە, ئەی پێیان نەگوتن لەئێستادا یەکڕیزیتان گرنکترە لە ڕێفراندوم؟ ئەرێ پێیان نەگوتن بڕۆن کار لەسەر یەکخستن وڕێکخستنی خۆتان بکەن؟ ئەی کەوەفدیکتان بەسەرۆکایەتی نێچروان بارزانی سەردانی موسکۆی کردو وەلەپەراوێزی کۆبونەوەکە لەسەر ڕێفراندوم بەرپرسانی مۆسکۆ چیان پێوتن؟ بۆیە لەکوتاییدا دەڵێم باخەڵکی کوردستان بکەین بەحاکم بۆئەو مەحکەمەیە تابزانین کێ خەوی زراوەو جەرگی دێشێ لەبەرامبەر ئەم دۆخەھەستیارو ئاڵۆزانەی کە کوردوکوردستانی تیکەوتوەو وە کێش خەوخۆش و بێباکە. با بەو پەندە کۆتایی پێبێنم کە کورد جوانی فەرمووەو دەڵیت (قسە ھەزارە بەڵام کامیان بەکارە). محمد محسن ١٥/٧/٢٠١٦

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥