بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كەڕادە ‌

10 تەمموز 2016

كەڕادە ‌

د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌10/7/2016

27
خوێن و جەژن ، دیارترین دیمەنی هەفتەی رابردووی بەغدای پایتەخت و زۆربەی شارەكانی دیكە و سەر شاشەكانی كەناڵەكانی راگەیاندن و گووتاری سیاسی سەركردەكان و شەقامی كۆمەڵایەتی عیراقییەكان بوو، بەچەشنێك ئەوەندەی رەنگی خوێن دیار بوو بەنیو هێندە رەنگەكانی گوزارشت لە جەژن و شادی بوونیان نەبوو. ئەوەندەی تارمایی مەرگی ئەوانەی كەلە ژێر دارووپەرتووی دوكان و بازارە سووتاوەكانی ناوچەی كەڕادەوە دەردەهێنران دیاربوو، بەنیو هێندە ئەو زیندووانە دیارنەبوون كە پێویستە بەبۆنەی چەژنەوە گەردن ئازادی لەیەك بكەن.
رووداوەكەی ناوچەی كەڕادەی بەغداد كە تیایدا 300 هاوڵاتی بێتاوان گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكەش برینداربوون، جگە لەكاردانەوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیەكان بوومەلەرزەیەكی گەورەی تائیفی وسیاسی و ئیداری بوو بەر پرۆسەی سیاسی عیراق كەوت و دەرهاویشتەكانیشی پێدەچێت لە ئایندەدا لەسەر ئەرزی واقع دەركەوێت، بەو پێیەی كە:
• لەرووی تائیفیەوە: كاتی رووداوە تیرۆریستیەكە كەوتە نێوان هەردوو زەمەنی ئازادكردنی شاری فەلوجە وەك قەڵای داعش و لوتكەی یاخیبوونی جەماوەری سونەكان و سەرەتای خۆپیشاندانەكانیان پێش 3 ساڵ لەلایەن هێزەكانی عیراقی و حەشدی شەعبی و هەروەها كەوتە زەمەنی پێش دوو رۆژ لە چەژنی رەمەزان. كەلەمەشدا جگەلە وەڵامدانەوەی داعش بۆ ئەو تۆمەتانەی كە خراوەتەسەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لەفەلوجە هیچی تری لێناخوێنرێتەوە، بەمەش دراماتیكیانە مانای قوڵتركردنەوەی ئەو ململانێ‌ تائیفیە دێت كە ماوەی 13 ساڵە بەتوندی لەنێوان شیعەوسونە سەریهەڵداوە و نەتوانراوە بەریپێبگیرێت، لەمەش توندتر هەرلەماوەی كەمتر لەهەفتەیەكدا تەقینەوەی مەزاری شیعەكان لە صلاح الدین ، دوای رووداوەكەی كەڕادە بەڵگەی زیندووی ئەم مەسەلەیە بەرجەستە دەكات.
• لەرووی سیاسیەوە: ناسەقامگیری سیاسی عیراقی ، شوناسی دەوڵەتەكەیە لەهەموو رەهەندەكان و لەناو تێكرای هێز و كوتلە سیاسیەكان، ئەم شڵۆقیە هەر بەتەنها لەنێوان حیزبە سیاسیەكانی شیعە و سونە یان شیعە و كورد یان كورد و سونە نیە ، بەڵكو زیاتر لەمە شۆربووەتەوە بۆ ناو هێزە سیاسیەكانی ناو پێكهاتەیەك، بەمانایەكی دیكە حاڵی حازر ئەوەندەی ململانێی سیاسی لەنێوان كوتلە جیاوازەكانی شیعە هەیە كەپەیوەندی بە پشكی وەزرارەت و دەستكەوت و مادەوە هەیە ئەوەندەی دیكە لەنێوان هێزێكی شیعی لەگەڵ هێزێكی سیاسی كوردی یان سوننی نیە وە بەپێچەوانەوە راستە بۆ پێكهاتەكانی دیكە، وەك ئەوەی ئەوەندەی ململانێی سیاسی لەنێوان حیزبێكی سیاسی سونی لەگەڵ ئەویتری سونی هەیە بەهۆی كێشەی ئاوارەكان و لەدەستدانی ناوچەكانیان ، نیوەی ئەوە ململانێی لەگەڵ هێزێكی سیاسی كوردی نیە و هەمان حاڵەتیش بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم لەنێوان حیزبە سیاسیە كوردیەكان خەریكە سەرهەڵدەدات.
لەم سۆنگەوە، لەپشێویەكی ئاوهای سیاسی كوشندەدا ، كارەساتە تیرۆریستیەكەی كەرادە بۆمبێكی دیكەیە لەبەردەم هێزە سیاسیەكان و پێدەچێ‌ ببێتە فاكتەری زیاتر لاوازكردنی پەرلەمان و گرێكوێرە دروست بكات بۆ دانیشتنەكانی كە بریارە لەم هەفتەیەوە دەستپێبكاتەوە.
• لەرووی ئیداریەوە: كەڕادە گورزێكی كەمەرشكێنە لە عەبادی سەرۆك وەزیراندا و ئەو ئارامیەوە رێژەییەی كە لاف و گەزافی پێلێدەدا زیندە بەچاڵكرد و ئەو خەونەی بەتاڵكردەوە كە ببێتە پیاوی دەستەبەركردنی سەقامگیربوونی ئاسایش لەپایتەخت و مەسەلەی سەندنەوەی متمانەی هێناوەتەوە بەرباس و لێكۆڵینەوە و هەر لایەك تیرو سووی خۆی بۆ داهاوێژێ‌ و ئەو بەردانەشی گیرایە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ، پەیامێكی وریاكەرەوە بوو بەوەی كە نەك نەتتوانی كۆنترڵی گەندەڵی بكەیت و گەندەڵكاران بدەیتە دادگا بەڵكو بەئیدارەی لاواز و دامەزراوەی فشۆڵ بەغدات كردوەتە مەیدانی تەراتێنی تیرۆریستان.
گەورەیی كارەساتی كەڕادە لەژمارەی قوربانیەكانیدا نیە، بەڵكو لە نەوعیەتی كارەكەیە كە داعش لە كات و شوێنی هەستیاردا ئەنجامیدا و بەمەش لەجیاتی نیشانەیەك چەندینی پێكاوە و شكاندوەو لەئایندەیەكی نزیكدا هەموو لایەك دەبێت پارچەكانی كۆبكەینەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥