تەنگژەی قەتەر گورزێکی کــوشندەیە لە ئازادی رادەربڕین
گرنگ

15 حوزەیران 2017
ئەوەی ئێستا لە قەتەرو کەنداو ڕودەدات، سەرەڕای زیانی سیاسی‌وئابوری و کۆمەڵایەتی،گەورەترین زیانیش بە بواری ئازادی بیروڕاو ڕادەربڕین کەوتوەو کەس ناوێرێ بەئازادی بدوێ  یان بنوسێ یان ڕای خۆی بەیان بکات،بەهۆی ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەندێک ڕێوشوێنیان داناوە کە ئەوانەی ڕەخنەبگرن یان ناڕەزاییەتی خۆیان بەباردۆخەکە دەربڕن، ئیجرائاتی توندیان لەگەڵدا دەکرێ‌و مافەکانیان پێشێلدەکرێت.
 
کەس ناوێڕی لەپێستی خۆی بجوڵێتەوە
سروشتی وڵاتانی کەنداو وسیاسەتی دەسەڵاتەکانیان وایە کە ڕێ بەئازادی و دیموکراسی تاک نادەن‌ولەگەڵ پەیدابونی ئەو تەنگژەیەی ئێستاش ئەوەندەی تر خەڵکیان کۆت‌وبەندکردوە،بەشێوەیەک کەس ناوێرێت لەپێستی خۆی بجوڵێتەوە، لایەنەکان میدیاو ڕۆژنامەکان لەدژی یەکتر بەکاردێنن وخستویانەتە شەڕێکەوە کە خۆشیان نازانن ئەنجامەکەی چییەو بەزیانی کێ تەواو دەبێت، بەڵام ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنورو چاودێران دەڵێن: گەورەترن زیان بە بواری ئازادی بیروڕا کەوتوەو ئەو وڵاتانە زۆر گەڕاونەتەوە دواوە.
 
هەواداری قەتەرییەکان ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت
ئیماراتی عەرەبی سزای زیندانی داناوە بۆ هەر کەسێک کە لەسەری ساغ بێتەوە کە هەواداری وڵاتی قەتەرو دەسەڵاتەکەیەتی،میدیای وڵاتەکە لەزاری داواکاری گشتی بڵاوی کردۆتەوە کەهەر تاکێکی ئیماراتی لە پەیجە کۆمەڵایەتیەکان یان لە کۆڕوکۆبونەوەو بۆنەکان یان لە میدیاوکەناڵی تر سۆزو بەزەیی خۆی بۆقەتەریەکان دەربڕێت بێ سێ دوو سزای زیندانی لە ٣ ساڵ بۆ ١٥ ساڵ وغەرامەی ٥٠٠ درهەمیشی پێ دەبژێردرێت، بەپێی لێدوانی ڕۆژنامەنوسانی بێسنوریش ئەمە پێشێلکردنێکی دیاری مافەکانی مرۆڤەو بەهاکانیەتی. ئەوان دەڵێن سەرەنجام ئەو سیاسەتە بەزیانی خۆیان وکۆمەڵگاکانیان تەواو دەبێت.
 
ئەوەی ڕەخنە بگرێ دەکوژرێت
بەپێی ماڵپەڕی شپیگل ئۆنلاینەش بێت، بەهەمان شێوە لە وڵاتی کوێت دەسەڵات کۆنترۆڵی تەواوی دەزگاو کەناڵەکانی میدیای کردوەو تەنها ئەوەی خۆیان دەیانەوێت ئەوە بۆ ڕای گشتی پەخش دەکرێ‌ولەوە بترازێت کەسی تر ناتوانێت شتێکی تر بڵێت، خۆ ئەوەی لابەلا قسەیەکیشی کردبێت لەدژی دەسەڵاتی کوێت‌و  بەحرێن‌وسعودیە ئەوا خراوەتە کونجی زیندانەکانەوە، ماڵپەڕەکە زیاتر دەنوسێت ئەوەی ڕەخنەلەو سێ وڵاتەبگرێ‌ودەستیان بکەوێت، ژیانی دەکەوێتە مەترسی و لەوانەیە بکوژرێت.
 
کەناڵی جەزیرە لەژێر فشاردایە
ماڵپەڕی دۆیچە ڤێللا لەزاری چاودێرانی سیاسی‌ومیدیای ناوچەکە دەڵێت لەبەرامبەر ئەم دوژمندایەدا قەتەر تائێستا کاردانەوەی توندی نەناوە ،هەرچەندە لە وڵاتە ئۆپۆزسیۆن  نییە، بەڵام چاودێریەکی توند لەلایەن دەسەڵاتەوە هەیەو بەهۆی ئەوەی گوزەرانی خەڵکەکەی باشکردوە زۆر کەم ناڕەزایەتی لەناوخۆ هەیە، وەک وڵاتانی تری کەنداویش میدیاکانی کۆنترۆڵ نەکردوە،بۆیە ئێستا کەناڵی جەزیرە کە تاڕادەیەک بەئازادی بۆچونەکان دەخاتەڕوو چارەنوسی کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە،بەتایبەتیش ئەو کەناڵە زۆری وتوە لەسەر داپڵۆسینەکانی دەسەڵاتی سیاسی لەمیسرو بەرپرسانی کەنداو.
 
ئەوەی سەیری بکات دەگیرێت
لەگەڵ دەستپیکردنی یەکەمین هەنگاوەکانی ئابڵوقەی قەتەر نوسینگەکانی ئەو کەناڵە لەو وڵاتانە داخران وسەیرکردنی کەناڵەکە قەدەغەکراوەو لەلیستی پەخشی کەناڵە ئاسمانیەکان دەرهێندراوە،هەموو ئوتێل وشوێنەگشتیەکان ئاگادار کراونەتەوە  کە سەیرکردنی ئەو کەناڵە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیەو سزای توندیشیان بۆ سەرپێچیکەران بۆ داناوە، چاودێران دەڵێن: لەوانە لە پرۆسەی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ئەو وڵاتانە مەرجی داخستن یان گۆڕینی سیاسەتی کارکردنی ئەو کەناڵە دابنێن.
 
سیسیش لێی توڕەیە
لەمیسریش ماوەی سێ ساڵ دەبێت نوسینگەی ئەو کەناڵە داخراوەو نایەڵن لەوێ کار بکات،چونکە قەتەر بەوە تۆمەتبار کراوە کە هاوکاری ئیخوانەکانی میسر کردوە کە سیسی بە تیرۆریستیان ناودەبات،بۆیە ئەو کەناڵە زۆرترین فشاری که‌وتۆتە سەر تەنها لەبەر ئەوەی هەندێ ڕاستی باسکردوە دەبارەی ڕەشەکوژی‌وکوشتو بڕی ئەو دەسەڵاتە عەرەبیانە لەسەر مەسەلەی ئازاری بیروڕا.
 
ئازدی بیڕوڕا لەوێ نەماوە
لەسەر ئەم هەڵسوکەوتانەی دەسەڵاتەکانی کەنداو بەرامبەر بەمیدیاو ڕۆژنامەگەری چاودێران ئاسۆیەکی ڕوون لەبەردەم ئازادی بۆچون‌وشەفافیەت لەناوچەکە نابینین‌وپێیان وایە کە لەوماوەیە گه‌ورەترین زیان بە بواری میدیاو ڕۆژنامەگەری‌وئازادیەکان گەیشتوەو گەڕانەوە بۆ ڕێچکەی ئاسایی خۆی زەعمەت بوە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥