نادیه‌ موراد : ده‌مانه‌وێت سێ هـه‌زار ئێزدی له ‌چـنگی داعش ئازاد بکه‌ین ‌
گرنگ

08 حوزەیران 2017

نادیه‌ موراد : ده‌مانه‌وێت سێ هـه‌زار ئێزدی له ‌چـنگی داعش ئازاد بکه‌ین ‌

 

له‌یه‌که‌مین دیداری له‌گه‌ڵ زێدی خۆی له‌ گوندی کۆجۆ، نادیه‌ موراد ژنه‌ چالاکوانی ئێزدی، کاتێک نزیکی گونده‌که‌یان بۆوه‌ ده‌ستیکرد به‌گریان. جگه‌ له‌بیرکه‌وتنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌ گه‌وره‌که‌ که‌ خۆیی‌و بنه‌ماڵه‌که‌یی‌و گونده‌که‌یان له‌سایه‌ی ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشه‌وه‌ تووشی هاتن، به‌ڵام ئه‌و هێشتا هیواداره‌ که‌ 3 هه‌زار ژن و کچی ئێزی که‌ هێشتا له‌چنگی چه‌ته‌کانی داعشن، ئازادبن.
تاوانه‌ گه‌وره‌که‌
پێش سێ ساڵ کاتێک چه‌ته‌کانی داعش گوندی کۆجۆیان داگیرکرد، خه‌ڵكی گونده‌که‌ رووبه‌روی گه‌وره‌ترین کاره‌سات و تراژیدیا بوونه‌وه‌. له‌ قووتابخانه‌ی گونده‌که‌دا هه‌موو خه‌ڵكی گونده‌که‌یان کۆکرده‌وه‌و پیاوانیان له‌ ژنان جیاکرده‌وه‌و دواتریش پیاوه‌کانیان زینده‌ به‌چاڵکردو ژن‌و کچه‌کانیشیان، وه‌کو کۆیله‌ له‌ناو خۆیاندا دابه‌شکرد. له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌شدا شه‌ش برای نادیه‌ مورادی تێدابووه‌.
ده‌بێت ئایینی خۆیان بگۆڕن
له‌ لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی سه‌وا نادیه‌ موراد رایگه‌یاند: میره‌که‌ی داعش که‌ پیاوێکی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی ناوچه‌که‌ بوو، سه‌ره‌تا داوای لێکردین ده‌بێت ئایینی خۆمان بگۆڕین، به‌ڵام ئێمه‌ ڕازی نه‌بووین، هه‌ربۆیه‌ پیاوانیان کوشت‌و ژنه‌کانیشیان کرده‌ کۆیله‌و سه‌وداو بازرگانیان پێوه‌کردین. 
هیوای مه‌رگمان ده‌خواست
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا نادیه‌ موراد رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌موو هیواخوازی ئه‌وه‌بووین که‌ بمانکوژن نه‌وه‌کو وه‌کو کۆیله‌ له‌ بازاڕه‌کانی سوریا وعیراقدا، سه‌وداومامه‌ڵه‌مان پێوه‌بکه‌ن.
کۆمه‌ڵکوژی
راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا کاتێک گوێمان له‌ده‌نگی ته‌قه‌بوو، وامانزانی هێزێک هاتوه‌ بۆ یارمه‌تیدانمان، دواتر زانیمان که‌ئه‌وه‌ پیاوه‌کانمانه‌ ته‌قه‌یان لێده‌کرێت‌و ده‌خرێنه‌ چاڵی گه‌وره‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ ده‌وروپشتی گوندی کۆجۆوه‌، گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌، که‌ تێیدا چه‌ته‌کانی داعش، تاوانه‌کانی تێدا ئه‌نجامداوه‌. 
هاوارمان بۆ جیهان برد
له‌باره‌ی هاوکاریکردنی جیهانه‌وه‌، نادیه‌ موراد رایگه‌یاند: ئێمه‌ داوامان له‌هه‌رێمی کوردستان‌و عیراق‌و ئه‌مریکاوئه‌روپا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد، که‌ هاوکاریمان بکه‌ن‌و له‌چنگی چه‌ته‌کانی داعش ئازادمان بکه‌ن. 
ناوبانگێکی جیهانی
نادیه‌ موردا که‌ئێستا ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ پێش سێ ساڵ له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعشه‌وه‌ گیراوه‌ودواتریش وه‌کو کۆیله‌ له‌بازاڕه‌کانی موسڵدا فرۆشراوه‌، به‌ڵام دواتر له‌مانگی یانزه‌ی 2014 دا، توانی له‌چنگی چه‌ته‌کانی داعش رابکات. دواتریش  له‌ساڵی 2015 دا، چووه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی وباسی تراژیدیای خۆیی و ئێزدییه‌کانی کرد، که‌چیان له‌ سایه‌ی حوکمی چه‌ته‌گه‌ری داعش به‌سه‌رداهاتووه‌. له‌وکاته‌شه‌وه‌ ئیتر نادیه‌ موراد بوه‌ سیمبوڵی به‌رخودانی مه‌ده‌نی ئێزدییه‌کان له‌جیهاندا و دواتریش په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی « ساخارۆف» بۆ ئازادی هزر، به‌ له‌میا حاجی به‌شار و نادیه‌ موراد به‌خشی. 
3 هه‌زار کۆیله‌ ئازاد بکرێن
نادیه‌ موراد راشیگه‌یاند: ئێستا هه‌موو هیوامان ئه‌وه‌یه‌، که‌بتوانین ئه‌و 3 هه‌زار کچ‌و ژنه‌ له‌چنگی چه‌ته‌کانی داعش ئازادبکه‌ین، که‌هه‌تاوه‌کو ئێستاش ئازاد نه‌کراون. 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥