بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یه‌كێتی‌ هه‌وڵی داوه‌ یه‌كده‌نگی‌ ‌و یه‌ك وتاری‌ یه‌كبخات ‌
Featured

01 حوزەیران 2017
سیاسه‌تی‌ یه‌كێتی‌ له‌به‌رامبه‌ر پرسه‌ نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا خاوه‌نی‌ یه‌ك هێڵی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌، هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ داوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ گه‌شه‌پێبدات‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی‌ ببات، هه‌موو تواناكانیشی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كده‌نگی‌‌و یه‌ك وتاری‌ هه‌موو لایه‌ك له‌پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كاندا یه‌كبخات.
خاوه‌نی‌ دیدو تێڕوانینی‌ تایبه‌ت
عومه‌ر حاجی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كوردستان-ی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان رایگه‌یاند:  یەکێتی هه‌ر له‌ بنه‌ماوه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی‌ له‌نێوان گشت لایه‌كدا داڕشتووه‌و هه‌وڵی‌ تۆكمه‌و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا داوه‌، له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش هه‌میشه‌ دیدو تێڕوانینی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كاندا.
ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و رۆژئاڤاو باكوور و رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ ئاستێكی‌ زۆر باش‌و به‌رده‌وام له‌به‌ره‌و پێشچووندایه‌.
بنه‌مای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ «خالید خدر عه‌بدال» ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كوردستان بۆ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان وتی‌: په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ی.ن.ك له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ زۆر باشه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رده‌وام له‌ تۆكمه‌و پته‌وبووندایه‌. به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردستانییه‌كانی‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان.
رێنماییه‌كانی‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال
هه‌روه‌ها «شێخ تاهیر به‌رزنجی‌» ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبوونییه‌وه‌ له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بایه‌خێكی‌ زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان دراوه‌و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه‌ به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگرتن به‌ بنه‌ماكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پته‌و مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پەیوەندییانە.
سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆڵ‌و كاریزمایی كه‌سایه‌تی‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه‌ داڕێژه‌رو دروستكه‌ری‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان، له‌هه‌موو پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستاندا « باكوور باشوور رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاڤا»ی‌ كوردستان، بێ گوێدانه‌ مه‌زهه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌، یه‌كێتی‌ له‌به‌رامبه‌ر پرسه‌ نیشتمانییه‌كاندا خاوه‌ن یه‌ك هێڵی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ گه‌لی‌ كوردا له‌هه‌ر شوێنێك بێت.   
بایه‌خی‌ زیاتر به‌ رۆڵی‌ یه‌كێتی
عومه‌ر حاجی‌ ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌م قۆناغه‌دا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بۆ هه‌لومه‌رجی‌ ئێستای‌ كوردستان ده‌وری‌ كاریگه‌رو به‌رچاوی‌ هه‌بووه‌و یه‌كێتی به‌رده‌وام بایه‌خی‌ زیاتر به‌و رۆڵه‌ی‌ خۆی‌ ده‌دات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رده‌وامی‌ له‌هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ زیاتر به‌ سلكی‌ دیپلۆماتی‌ بدات، چونكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و ئاسته‌نگ‌و گرفته‌كان له‌م قۆناغه‌دا باشترین فاكته‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆو به‌كارهێنانی‌ هێزی‌ كاریگه‌ری‌ دیپلۆماتییه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاوی‌ بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان
«خالید خدر عه‌بدال»یش لای‌ خۆیه‌وه‌ ستایشی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ كرد كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا‌ رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ خۆی‌ ئه‌بینێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كان ئه‌ویش له‌رێی سلكی‌ دیپلۆماتییه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ په‌ره‌پێداوه‌و له‌ئێستادا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ئاسایی‌و تۆكمه‌و به‌هێزن.
خوێندنه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت بۆ رووداوه‌كان
لای‌ خۆشیه‌وه‌ شێخ تاهیر به‌رزنجی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ گفتوگۆو راوێژی‌ به‌رده‌وامدایه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهات‌و رووداوێكی‌ تازه‌دا كه‌ روو ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانییه‌وه‌ هه‌بێت له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا، ئه‌وا یه‌كێتی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ بۆ هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ هه‌یه‌و به‌گیانی‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر چی سیاسه‌تی‌ ژیرو حه‌كیمانه‌ی‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال‌و یه‌كێتی‌ بۆ رابردوو ئێستا له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنج‌و تێڕوانینی‌ هه‌موو لایه‌ك بووبێت تا هه‌موو لایه‌ك له‌ده‌وری‌ خۆی‌ كۆبكاته‌وه‌و له‌رێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزو توندو تۆڵه‌كانیشییه‌وه‌، به‌رووی‌ دونیای‌ ده‌ره‌وه‌دا چه‌ندین دۆسیه‌و پرسی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی‌ به‌ جیهان ناساندبێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆش له‌رێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌شدا، توانیویه‌تی‌ له‌پرسه‌ نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌ورێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌ی‌ هه‌بێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥