پارتی بەدواخستنی ریفراندۆم قایل دەبێت
پارتی دیموكرات لەسەر ئامادەیی بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ هەرێم، دێتەدەنگ و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: سازش بۆ دواخستنی ریفراندۆم بۆ چەند مانگێك دەكەین.

 

 

ئاری هەرسین، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: ئەوەی بۆ مێدیا باس دەكرێت لەسەر ئەنجام و تەوەرە باسكراوەكانی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدا، ئەوە نییە كە لەكۆبوونەوە داخراوەكاندا گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، چونكە لەكۆبوونەوەكاندا بەڕاشكاوی باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كراوە.

وتیشی: وەكو كورد سازش لەسەر بڕیاری سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا ناكەین، بەڵام سازش لەسەر خاڵە تەكتیكییەكان دەكرێت، وەك ئەوەی بۆ چەند مانگێك وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دوابخرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی بەغدا بەرامبەر ریفراندۆم، ئاری هەرسین رایگەیاند: هەڵوێستی بەغدا هەرچییەك بێت، كێشەی ئێمە نییەو ئەوە ئارەزووی خۆیانە، خۆ ئێمە ژنی بەغدا نین.

راشیگەیاند: لەساڵی 2005ەوە بەغدا دەستی دەستی بەكورد دەكات و نیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نییە، بۆیە ئامادە نین هیچ بەڵێنێك جێبەجێ بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، حكومەتی عیراق بە وەفدەكەی هەرێمی راگەیاندووە كە ئامادەن لە بەرامبەر دواخستنی ریفراندۆم، سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، كە ناردنی موچەی فەرمانبەران، یەكێكە لەو كێشانەی بەغدا ئامادەیی بۆ چارەسەكردنی دەربڕیوە.

پەرلەمانتارەكەی پارتیش دەڵێت: وەفدەكەی هەرێم نەچۆتە بەغدا بۆ ئەوەی وەكو سواڵكەر داوای پارە بكات، بۆیە ئێمە واز لەسەربەخۆیی ناهێنین.

جەمیل بایک ڕایگەیاند، مافی هیچ لایەنێک نیە بە تەنیا بڕیار لەسەر پرسێکی گرنگی وەک ڕیفراندۆم بدات و، پێویستە سەرەتا کۆنگرەی نەتەوەیی ڕێکبخرێت. 

جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە بە فوڕات نیوزی ڕاگەیاند، ڕیفراندۆم مافی گەلی کوردە بەڵام لە هەلومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مافی هیچ لایەنێک نیە بە تەنیا بڕیار لەسەر ئەو پرسە گرنگە بدات.

جەمیل بایک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پرسی ڕیفراندۆم لە کۆنگرەی نەتەوەیدا کە پرسی سەرەکی کوردە گفتوگۆی لەسەر نەکرێت ئەوا لە یەکێتی نەتەوەیی دووردەکەونەوە بۆیە بەبێ بڕیاری چوار پارچەی کوردستان کارێکی دروست نیە.

هاوسەرۆکی کەجەکە وتیشی، ئەگەر لە نێوان چوار پارچەی کوردستاندا یەکێتی نەتەوەیی هەبوایە و کێشە لە نێوان لایەنەکانی باشوری کوردستاندا و کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەبوایە ئەوکات دەکرا ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرایە.

هەروەها جەمیل بایک، ئەوەشی خستۆتە روو، ئەگەر ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێت زۆرینەی کورد دەنگ بەبەڵێ دەدەن بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا تا چەند ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی کوردا دەبێت و چ لایەنێک پشگیری دەکات.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

عه‌مید عادل عه‌زیز  راگه‌یاند، مامۆستا سامان سه‌نگاوی‌ كاتێك ویستویه‌تی‌ بچێت بۆ مزگه‌وتی‌ ئه‌نفاله‌كان، له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه‌ كه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێكی‌ بی ئێمی‌ ره‌نگ ره‌شی‌ بێ ژماره‌ دابه‌زیوون، هێرشی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر.

وتیشی‌ "به‌هۆی‌ هێرشه‌كه‌وه‌، مامۆستا سامان ده‌ستی‌ ئه‌زیه‌تی‌ پێگه‌یشتووه‌".

عه‌مید عادل ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به‌دووری ده‌زانێت تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه‌، بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، راشیده‌گه‌یه‌نێت: كورد له‌ كه‌ركوك باڵاده‌سته‌و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش بكات، بایكۆتی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ین.

 

محه‌مه‌د عوسمان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق،  ڕاگه‌یاند: تاوه‌كو شه‌ممه‌ی داهاتوو مۆڵه‌تمان پێدراوه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ردوو ماده‌ی 37 و 52ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڵام به‌پێی ئه‌زمونی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب، ناگه‌ینه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك.
وتیشی:" هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا كه‌ركوك بێبه‌شنه‌كرێت له‌هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر نا دوا كارت به‌كارده‌هێنین و بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "كێشه‌ی نێوان كوردو مه‌سیحییه‌كان، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان سێ خاڵی سه‌ره‌كییه‌، ئه‌وانیش پێداچوونه‌وه‌ به‌تۆماری ده‌نگده‌ران، دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوك".
ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌وباره‌یه‌وه‌داو وتی:" داوامانكردوه‌ كۆمسیۆن پێداچوونه‌وه‌ به‌تۆماری ده‌نگده‌ران بكات، ئه‌وان ڕازی نیین و قه‌ناعه‌تیان پێی نییه‌، له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیش، پێكهاته‌ی یه‌كه‌م كه‌ كورده‌ پارێزگارو پێكهاته‌ی دووه‌میش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پێكهاته‌ی سێیه‌م جێگری یه‌كه‌می پارێزگارو پێكهاته‌ی چواره‌میش جێگری دووه‌می پارێزگار، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا نیین و داواده‌كه‌ن، هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پارێزگار له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی سێیه‌مه‌وه‌ پڕبكرێته‌وه‌و مه‌سیحییه‌كان بێبه‌ش نه‌كرێن".
سه‌باره‌ت به‌ڕێگه‌چاره‌ی به‌رده‌م كوردیش، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ سازش له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان بكه‌ن و وتی:" خاڵی به‌هێز له‌لای ئێمه‌یه‌ له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌وه‌ ئێمه‌ باڵاده‌ستین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێمانباشه‌ هه‌موان به‌شداربن له‌ده‌سه‌ڵات".

سەرنجڕاکێشانی ئەو پیاوەی خەونی پێوە دەبینیت و خۆشتدەوێت ڕەنگە کارێکی ھێندە قورس نەبێت، بەڵام پێویستە بایەخ بە ھەندێک خاڵی گرنگ بدەیت بۆ ئەوەی جوانی و شیکی و خانمێتی خۆتی نیشان بدەیت.

ھەندێک خاسیەت ھەیە ڕەنگە تۆ پێت وابێت بۆ پیاوان گرنگ نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە ھۆکارێکە بۆ زیاتر سەرنجراکێشانی پیاوان و پێویستە بەردەوام بایەخی پێ بدەیت.

١-گرنگیدان بە قژ و شێواز و ستایل و خاوێنی، ئەمە پێوەرێکی سەرەکییە و پێویستە لای خانمان زۆر بایەخی پێ بدرێت، واتە خاوێن ڕابگیرێت و بریقەدار و نەرم بێت و سروشتێکی جوانی تۆ نیشان بدات، بە پێچەوانەوە بژی و ناڕێکی کاریگەری سلبی دەبێت.

٢-خاوێن ڕاگرتنی پێست و ڕێگانەدان بەوەی بە قڵیشاوی و زبری دەربکەوێت، یان پەڵەی پێوە دیاربێت و ڕەنگی ناشرین بێت، ھەموو ئەمانە ھۆکارێکن بۆ زیاتر سەرنجڕاکێشانی پیاوان و سەرسامکردنی بە خۆت.

٣-ماکیاژێکی شیک و سروشتی، واتە ماکیاژێکی کەم و سەرنجڕاکێش بکە، بەڵام بە پێچەوانەوە نەکردنی یان زۆر بەکارھێنانی بەشێوەیەکی نارێک لە جوانی تۆ کەمدەکاتەوە.

٤-ھەرگیز پێت وانەبێت نینۆک و دەستەکانت بایەخی بۆ پیاوان نییە و ھەرچۆنێک بێت کێشە نییە، بەپێچەوانەوە پێویستە زۆر زیاتر بایەخ بە خاوێنی و نەرم و نیانی سافی پێستی دەستت بدەیت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ناسکانە وەک خانمێک دەربکەویت.

ژماره‌یه‌ك كادر و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌ ریزه‌كانیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی یاریده‌ده‌رانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17-8 دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی یاریده‌ده‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی پێشوازی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك كادر و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ بڕیاریان داوه‌ له‌ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژه‌ به‌ كاركردنی خۆیان بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له‌ كادر و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ناوچه‌ی بازیان كه‌ زیاتر له‌ ٣٥ كه‌س ده‌بن، به‌ خۆیان و كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه‌ ١٠٠ كه‌س ده‌بن بڕیاریان دا له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌سه‌ر ڕێبازی مام جه‌لال تاڵه‌بانی درێژه‌ به‌ خه‌بات بده‌ن، ئێمه‌ش پێشوازیمان لێكردن و بۆمان ڕوونكردنه‌وه‌ یه‌كێتی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌رگای كراوه‌ بوه‌ بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان، بۆیه‌ به‌خێرهاتنی گه‌رممان كردن و سوپاسمان كردن ئه‌م ڕێبازه‌یان هه‌ڵبژاردوه‌.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا كه‌ له‌ په‌یجی ئه‌و مه‌كته‌به‌ له‌ فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زاهیر نادر كه‌ریم یه‌كێك له‌ كادرانی پارتی رایگه‌یاند، ئێمه‌ بۆیه‌ بڕیارمان داوه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ین له‌ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیدا چونكه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئیتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ به‌رده‌وامبین.
شاری ملبۆرنی ئوسترالیا یەکەم شاری جیهانە لەڕوی بەرزی کوالیتی ژیانەوە و ئەوەش بۆ حەوتەم جارە ئەو نازناوە وەردەگرێت.
گۆڤاری "زە ئیکۆنۆمیست"ی بەریتانی لیستی ساڵانەی بەراوردکاری ئەو ١٤٠ شارەی جیهانی بڵاوکردەوە، کە جیاوازییەکانی لایەنی تەندروستی، رۆشنبیری و کلتوری، ژینگە، خوێندن، ژێرخانی ئابوری و مەترسی پەلاماری تیرۆریستی لەخۆدەگرێت.
بەو پێودانگانە، لە پاش ملبۆرن، شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا لە پلەی دووەمدایە. شارەکانی ڤانکۆڤەر و تۆرنتۆ و کالگاری کەنەداش پلەکانی سێیەم تا پێنجەمیان گرتوە.
پلەکانی شەشەم و حەوتەم بۆ شارەکانی ئەدیلاید و بێرسی ئوسترالین. هەروەها شاری ئۆکلاندی نیوزلەندی لە پلەی هەشتەمدایە، هێلسنکی پایتەختی فینلەنداش لە پلەی نۆیەمدایە. دەیەم شاریش هامبۆرگی ئەڵمانیایە.
لە دوا شاری لیستەکەشدا، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، دیمەشقی پایتەختی سوریا دێت، پێش ئەویش شارەکانی لاگۆسی نایجیریا، تەرابلوسی لیبیا، دەکای بەنگلادیش، پۆرت مۆرسبی پاپوا نیو گینیا دێن.
دارایی زانیاریه‌كی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ موچه‌ بردڕاوه‌كان ئاشكراده‌كات
لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ راگرتنی‌ موچه‌ی‌ به‌شێك له‌خانه‌نشینه‌كان ده‌دات و  بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌  ئه‌گه‌ر كار به‌بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ ئیتحادیی بكرێت ده‌بێت موچه‌نه‌دراوه‌كانیان بۆ بگه‌رێندرێته‌وه‌.

 

 

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق بە تۆرى هەواڵى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌ یاساییه‌ی‌ بڕیاربوو بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌دانانی‌ سیستمێكی‌ نوێ بۆ پێدانی‌ موچه‌ به‌خانه‌نشیان له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ شورای ده‌وڵه‌تیدا و تائێستا به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌.

ئاشكراشیكرد،"سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش داوای كردووه‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر خانه‌نشینان گیراوه‌ته‌به‌ر لاببرێن كه‌ موچه‌كانیان ڕاگیراوه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌لاَمی داواكه‌ی‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌".

روونیشكرده‌وه‌ به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی‌ دادگای‌ ئیتحادیی كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ده‌ركراوه‌، چه‌ند ده‌سه‌لاَتێكی‌ له‌حكومه‌ت وه‌رگرتۆته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ند بڕیارێكی‌  حكومه‌تی‌ ئیتحادیی به‌ نایاسایی وه‌سفكردوه‌، له‌گرنگترینیان بڕیاری راگرتنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر كار به‌و بڕیاره‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی بكرێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م موچه‌ نه‌دراوه‌كانی‌ خانه‌نشینان كه‌ تیایاندا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌دوو ساڵه‌ موچه‌یان راگیراوه‌ بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و مافه‌یان پێویسته‌ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ پارێزه‌ر بگرن و ئه‌و داوایه‌ له‌دژی‌ حكومه‌ت به‌رز بكه‌نه‌وه‌، تێیدا داوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 17 ى ئابى 2017 فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كرد و داواى پێكهێنانى ئیئتلافى نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان بۆ فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین; كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ته‌واو بكه‌ین و، رایبگه‌یه‌نین".

فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ فراكسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولاو، به‌ هاوكاری فراكسیۆنه‌كانی تر، به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ هه‌ردوو ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی په‌رله‌مان، كه‌ یاسا دانان و چاودێرییه‌".

له‌باره‌ى پێكهێنانى ئیئتلافى فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتیى و گۆڕان، "ته‌لار له‌تیف" ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان  راگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنى یه‌كێتیى كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان ئه‌نجامدا و نوسراومان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیى هاوبه‌شى یه‌كێتیى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، هه‌موو كاره‌كانى پێكهێنانى ئیئتلافه‌كه‌ ته‌واو بووه‌، په‌یڕه‌وى كارى ئیئتلافه‌كه‌ش ئاماده‌كراوه‌".

ناوبراو وتیشى "داوامان له‌ سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه‌ پێكهێنانى ئیئتلافه‌كه‌ رابگه‌یه‌نرێت، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانى ئه‌وان و چاوه‌ڕوانى فراكسیۆنى گۆڕانین هه‌ڵوێستى خۆیان له‌مباره‌یه‌وه‌ دیارى بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كێتیى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى ئیئتلافه‌كه‌مان ته‌واو كردووه‌".

هاوكات "به‌هار مه‌حمود" جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان  راگه‌یاند سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌ش بڕیارى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان و یه‌كێتیى داوه‌، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ردوو فراكسیۆن كاره‌كانمان ته‌واو كردووه‌، په‌یڕه‌وى كارمان ئاماده‌كردووه‌ و هه‌موو شتێكمان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌یه‌".

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین كاتێك دابنێین بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه‌ و هاوپه‌یمانێتیی فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان و یه‌كێتیى رابگه‌یه‌نین".

"به‌هار مه‌حمود" ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئاماده‌كردنى په‌یڕه‌و و رێكاره‌كانى هاوپه‌یمانێتى فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان و یه‌كێتیى له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ پێشتر له‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى هه‌ردوو فراكسیۆن پێكهێنراوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رێكه‌وتى 8 ى 7 ى 2017 ى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا بڕیاردرا به‌ دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانێتى فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ ‌و گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان. 

یه‌كێتیى و گۆڕان پێكه‌وه‌ خاوه‌نى 42 كورسى په‌رله‌مانى كوردستانن و به‌ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى نێوانیان ده‌بنه‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتى، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق پێكه‌وه‌ خاوه‌نى 30 كورسین و ده‌بنه‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتى كوردستانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆرى كورسین له‌ سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمدا.

رێكه‌وتى 17 ى 5 ى 2016 یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رێككه‌وتنامه‌یه‌كى سیاسیان واژۆكرد و به‌پێى یه‌كێك له‌ مادده‌كانى رێككه‌وتنامه‌كه‌ "فراكسیۆنه‌كانى هه‌ردوو لایه‌ن هاوپه‌یمانێتى پێكده‌هێنن له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان".

هەردوو یاریزان لویس سوارێز و جیرارد پیکێ توشی پێکان هاتون و ئەگەری بەشداریکردنیان لە یەکەم یاریی خولی ئیسپانیا کەمە.

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید لە یاریی گەرانەوەى جامی سوپەری ئیسپانیا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەى بردەوەو بە ئەنجامی چون و هاتن نازناوەکەى بەدەستهێنا.

لە تایمی دوەمی یارییەکەدا جیرارد پیکێ توشی پێکان هات و راهێنەری بەرشەلۆنە بە ناچاری داینیشاند.

تایمی دوەمیش سوارێزی هێرشبەر بەهۆی سەرفکردنی توانایەکی زۆرەوە توشی کەشەنگ بون بوو.

پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە تەئکیدیان کردەوە کە ئەگەری بەشداریکردنی هەردوو یاریزانەکە لە یەکەم یاریی خولی ئیسپانیا کەمە و ئەمرۆش بریارە ماوەى دورکەوتنەوەکەیان ئاشکرابکرێت.

الصفحة 3 من 1084

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥