بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed
ئێواره‌ی رۆژی‌ 15/8/2015 له‌هۆڵی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتمانی‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان پیشانگه‌یه‌ك به‌ناوی‌ (كاره‌ساتی‌ شه‌نگال) كرایه‌وه‌.
له‌و پیشانگه‌یه‌دا كه‌ رێكخراوی‌ (الایزیدیة‌ للتوثیق) به‌هاوكاریی مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتمانی‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌و یه‌كێتی‌ ژنانی‌ كوردستان كردبویه‌وه‌ زیاتر له‌200 فۆتۆ نمایشكرابوون كه‌ گوزارشت بوون له‌ئێش‌وئازاره‌كانی‌ یه‌زیدییه‌كان‌و كاریگه‌ریی ئه‌و كاره‌ساته‌ی‌ به‌سه‌ریاندا هاتبوو، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی فۆتۆكانیش له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه‌ به‌مۆبایل گیرابوون كه‌ له‌ناو 
كاره‌ساته‌كه‌دا بوون.

 

رۆژنامەی رووداوی نزیك لە پارتی لەوتارێكدا باس لە هەڵەكانی ئەو حزبە دەكات.
 
رۆژنامەكە وتارێكی رۆژنامەنووس بێستون عوسمانی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەكات، دوو ڕاستی هەن، كە پێویستە پارتی دیموكراتی كوردستان تێی بگەن، یەكەمیان پەیوەندی بەو قەیرانەی ئێستاوە هەیە و ئەوەیە، بە لایەنی كەمەوە نیوەی دانیشتوانی كوردستان، بگرە زیاتریشی،ڕازی نین بەوەی پارتی دەیەوێت، دووەمیشیان پەیوەندی بە ئایندەی سیاسی پارتییەوە هەیە، ئەویش ئەو ڕاستییەیە كە پارتی بەرە و تەنیایی و گۆشەگیری دەڕوات.  
 
ئەو رۆژنامەنووسە، باس لەوەش دەكات، چاوێك بە نەخشەی سیاسی كوردستاندا بگێڕێت،بە ئاسانی دەبینێت، كە یەكێتی، گۆڕان، ئیسلامییەكان تەنانەت هەدەپە و پەیەدە و هەموو لە لایەك و لێك گەیشتنێكی هاوبەشیان هەیە لەسەر زۆربەی پرسە گرنگەكان، پارتیش بە تەنها لەلاكەی دیكەیەو ئومێدی بەستۆتەوە بە دەنگی توركمان و كلدو ئاشورییەكان.
 
دەشڵێت :"پارتی ئەگەر ئاشتی كۆمەڵایەتی پاراستنی ئەزموونی سیاسی كوردستانی بوێت، دەبێ‌ واز لە شەڕە بۆكس و بەیاننامە و بازگە گرتن بهێنێت، باشتر وایە ڕێگەیەك بدَوزێتەوە بۆ دیالۆگ و لێك تێگەیشتن و ڕێز گرتن لە ئیرادەی ڕای هاوڵاتیانی كوردستان و نوێنەرانی سیاسی ئەو هاوڵاتیانە".

پەرلەمانتارێکى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى ڕایگەیاند، له‌سه‌ر كاره‌ نایاساییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا پێویسته‌ وه‌زیری داد بانگێشتی لێپرسینه‌وه‌ بكرێت.

سۆران عومەر پەرلەمانتارى کوردستان لەسەر فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتى، ئه‌وه‌ی ته‌نها خوێنه‌واری هه‌بێت ده‌زانێ ڕاده‌ربڕینه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای وه‌زاره‌تی داد هه‌ڵه‌ و پێشێلكاری یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره‌ ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨ی كردووه‌.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، کە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش نوسراوی بۆ نه‌ناردون تاوەكو ته‌حكیم بكه‌ن، به‌ڵكو به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جێگر نوسراوی بۆ ناردون، به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نابێ جگه‌ له‌ وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند و سه‌رۆكی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی په‌یوه‌ست نین به‌ وه‌زاره‌ت كێشه‌كان بخرێنە به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن.

لەبەشێکى ترى نوسینەکەی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە، به‌داخه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ نامه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا كردووه‌ كه‌ نوسراوی جێگر بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ و به‌های نییه‌، به‌ڵام وه‌لایان ناوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زیری داد بانگێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌.

 

11863500_492116654281626_7001751880380626827_n.jpg

ئیدارەی کۆشکی سپی پشتیوانی خۆی بۆ چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندووە و بەلێنی ئەوەشی داوە ، لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، واشنتۆن رۆڵی گەورەی دەبێت .

نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە ، (بریت مکورک) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی تاییبەتی سەرۆک باراک ئۆباما بۆ عێراق ،لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبۆتەوە و (بریت مکورک) پەیامی ئەوەی ھێناوە کە ئیدارەی کۆشکی سپی بە تەواویی تواناکانییەوە پشتیوانی لە چاکسازییەکانی کابینەکەی عەبادی دەکات و ھۆکاریکیش دەبێت بۆ ھەڵگرتنی کۆسپەکان لەبەردەم جێبەجێکردنی چاکسازییەکاندا.

ھەر لەو کۆبوونەوەیە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، بەلێنی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقدا وە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان لەسەر و ھەمووشیانەوە کارەبا ، واشنتۆن ژمارەیەک پسپۆر و شارەزا بۆ چارەسەری گرفتەکان ڕەوانەی عێراق بکات .

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی نێردەی تایبەتەکەی ئۆباما لەگەڵ عەبادی ، گفتوگۆکردن بووە لەسەر جەنگی دژی داعش و پڕچەککردنی زیاتری ھێزە عێراقییەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش .

راپرسییه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌م دۆخه‌ی ئێستای توركیا، وه‌ك خۆكوشتن و كۆتایی بۆ پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار وایه‌.

له‌و راپرسییه‌دا كه‌ كۆمپانیای (جزیجی) بۆ توێژینه‌وه‌ و ریفراندۆم سازیكردووه‌، پێشبینی كراوه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ 35% كه‌م ببێته‌وه‌، چونكه‌ 52%ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌ بێزارن له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی 17 و 25ی كانونی یه‌كه‌می 2013 په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌ڵدرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ راپرسییه‌كه‌دا 40.1%ی به‌شداربووان پێیان وایه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش، هه‌ر لایه‌نگری ئاكه‌په‌یه‌ و به‌ ئاشكرا چووه‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌ی.

هاوكات موردا جزیجی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌و راپرسیانه‌ی كۆمپانیاكه‌ی سازیكردووه‌، ده‌نگی ئاكه‌په‌ له‌ دابه‌زیندایه‌، بۆیه‌ به‌هیچ جۆرێك پشتیوانیی ئه‌و بیروڕایانه‌ ناكات كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا ده‌نگی ئاكه‌په‌ زیاد ده‌كات.

به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئیداری و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و گه‌نده‌ڵی دارایی به‌ڕێوبه‌ری گشتی بونیادی ژێرخان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ چوار زیندانی سزادرا . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه‌ به‌ به‌غدادیه‌ نیوزی راگه‌یاندوه‌: رۆژی دوو شه‌ممه‌ دادگا لیوا عه‌بدلئه‌میر عه‌باس به‌ڕێوبه‌ری گشتی بونیادی ژێرخان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ سێ ساڵ زیندانی سزادراوه‌.

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: بڕیاره‌ به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی و فه‌یڕۆدانی سامانی گشتی بووه‌و ناوبراو له‌ 25ی تشرینی ساڵی 2014 ه‌وه‌ به‌بڕی وه‌زیری ناوخۆ محه‌مه‌د سالم غه‌بانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و له‌گه‌ڵ هه‌شت ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگا كراون .

ئه‌نجوومه‌نی شورا ناتوانێت هیچ بریاریك، ده‌ربكات، له‌مه‌ر دریژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی.
چونكه‌ هه‌ر خوودی یاسای ژماره‌ 14 ی سالی 2008- یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان - عیراق
رێگای پێنادات:_
ئه‌ویش له‌ رێی هه‌ردوو مادده‌ی هه‌شت و نۆ و ده‌
مادده‌ی هه‌شت كه‌ده‌لێت:_ (ئه‌نجوومه‌ن راویژكاری یاسای پێشكه‌ش ده‌كات له‌و پرسانه‌ی كه‌له‌لایه‌نی بالاوه‌ بۆ پرس پێ كردنی ده‌خرێته‌ به‌رده‌می )
ئه‌م ماده‌یه‌ پێمان ده‌لێت ئه‌نجومه‌نی شورا ناتوانێت بریار ده‌ربكات جگه‌ له‌ راویژی یاسای !
به‌دیوه‌كه‌ی تر بۆچونەکانی ئەنجومەنی شورا بە بڕیاری ئیلزامی ناژمێردرێت و هیچ پابەندیەکی یاسایی دروست ناکات .
هه‌روه‌ها مادده‌ی نویه‌م كه‌ ده‌سه‌لاته‌تی ئه‌نجوومه‌ن له‌بواری راده‌ربرین دیارده‌كات له‌ برگه‌ی یه‌كه‌م :_ كه‌ ده‌لیت( ده‌ربرینی بیرورا له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ وه‌زارته‌كان له‌سه‌ری ناكوكن یان له‌نیوان خۆیان و لایه‌نی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زارته‌وه‌، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی پرسه‌كه‌ش ناوبژیوانییان ئه‌ ئه‌نجومه‌ن سپارد ده‌بئ پابه‌ندبن به‌رایه‌كه‌یه‌وه‌ )
كه‌واته‌ ئه‌م مادده‌یه‌ ئه‌نجومه‌ن سنور به‌ند ده‌كات به‌ كاری راویژیاسای ته‌نیا وه‌زراته‌كان .
به‌ هه‌مان شێوه‌ رێگری روون ده‌رده‌كه‌وێت له‌ مادده‌ی ده‌یه‌م :_ له‌ برگه‌ی یه‌كه‌م :_ ( نابی جگه‌ له‌ وه‌زیر تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ كێشه‌كان بخرێته‌ به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ )
گریمان رێگریش له‌ ئه‌نجومه‌ن نه‌بوو بۆ پێدانی راوێژی یاسای له‌بابه‌تی وا به‌لام چۆن ده‌كرێت ئه‌نجومه‌ن له‌ رێگای جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌م داویه‌ قبول بكات له‌ كاتێك پێویسته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا بكات .
بۆیه‌ بریاری وه‌ك خویان ده‌لین له‌مه‌ر دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسای سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ئه‌نجومه‌نی شورا هیچ كاریگه‌رێكی یاسای نابێت.

ماڤپه‌روه‌ر پێشڕەو وەیسی

له‌ چه‌ند هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی مێركوك-ی سه‌ربه‌ مه‌خمور به‌ ده‌یان تیرۆرست كوژران و برینداربوون.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 17-8-2015، راگه‌یاند: له‌سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ گوندی مێركوك-ی سه‌ربه‌ قه‌زای مه‌خمور ئه‌نجامداوه‌.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون له‌و بۆردومانانه‌دا 20 تیرۆرستی داعش كوژران و 15 ی تریش برینداربوون و 4 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و تیرۆرستانه‌ش سوتێنراون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ نێو كوژراوه‌كاندا دوو به‌رپرسی باڵای داعش هه‌ن به‌ناوه‌كانی ئه‌بو شوعه‌یب و محه‌مه‌د ئه‌بو كه‌ره‌م كه‌ هه‌ردووكیان به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی رێكخراوی تیرۆرستی داعشن له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ له‌ عیراق، داوایه‌كی سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ بۆ خانه‌نشینكردنی‌ ره‌تكرده‌وه‌ و بڕیاریاندا به‌رده‌وام بێت له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و سه‌رۆكی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌.

دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ فیدڕاڵی‌، رایگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌، ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی‌ نائاسایی ئه‌نجامدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پێشخستنی‌ رێڕه‌وی‌ دادوه‌ری‌ و گرتنه‌به‌ری‌ چه‌ند بڕیارێكی‌ گرنگ".

ئه‌و وته‌بێژه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، دادوه‌ر میدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود، داوایكرد خانه‌نشین بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ جێهێشت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌رده‌وامی‌ پێدرا بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی‌ داواكه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ده‌نگدان له‌سه‌ری‌.

ئاماژه‌یدا به‌وه‌ش، كه‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ كۆی‌ ده‌نگ بڕیاریاندا داواكه‌ی‌ دادوه‌ر ئه‌لمه‌حمود قبوڵ نه‌كرێت: "چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌گشتی‌ له‌م قۆناغه‌دا وا ده‌خوازێت دادوه‌ر میدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام بێت وه‌كو سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ و دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌".

دادوه‌ر میدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود له‌ ساڵی‌ 1933 له‌ به‌غدا له‌دایكبووه‌ و له‌ مانگی‌ ئاداری‌ ساڵی‌ 2005ه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵییه‌.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و راپۆرته‌ی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد كه‌ ناوی تۆمه‌تبارانی كه‌وتنی موسڵی تێدایه‌.

راگه‌یاندنه‌ ره‌سمییه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ 17-8-2015، بڵاویانكرده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجامی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ كه‌وتنی موسڵ راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد كه‌ ناوی زیاتر له‌ 30 به‌رپرسی باڵای حكومی و سه‌ربازی تێدایه‌ كه‌ له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ ناوی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عیراقی تێدایه‌ كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه‌ به‌وه‌ی له‌ به‌ده‌سته‌وه‌دانی موسڵ و داگیركردنی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ له‌مانگی 6 ی ساڵی رابردوودا رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر شاری موسڵ و له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك ئه‌و شاره‌ی داگیركرد، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌وتنی شاری موسڵ پێكهێنرا، له‌راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كه‌شدا ناوی زیاتر له‌ 30 به‌رپرسی باڵای حكومی و سه‌ربازی عیراق ئاشكرا كرا كه‌ هه‌ندێكیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كین و هه‌ندێكی تریان كه‌مته‌رخه‌من له‌ كه‌وتنی موسڵ و داگیركردنی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥