بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یەکگرتوی ئیسلامی لاوازی خۆی نیشاندا

كارزان زرار

مێژوو نیشانمان ده‌دات دۆستایەتی لەگەڵ پارتی هیچ کات قازانجی نەبووە بۆ كه‌س . ئەمەش یەکەم تەقینەوەی کێشەکانی ناوخۆی ئەو حزبە بوو کە دواتر بە کێشەی نێوان یەکگرتووەکانی سلێمانی و بادینان ناسرا ، لەمەش دا کەس ناتوانێت کاریگەری پارتی لە خوڵقانی ئەو دۆخە نادیدە بگرێت ،بەڵام ئەمیندار و مەکتەبی سیاسی لە جێی ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەن و حزب لە کاریگەری پارتی دوور بخەنەوە و هەروەها سەربەخۆیی بۆ حزبەکە بگێڕنەوە .هەڵسان بە دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی. لە ئێستا ،لە کۆتاییەکانی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی دا ،ئەوەی ڕوون بوو ئەوەبوو کە یەکگرتوو دەنگێکی زۆر شەرمنانە و کزی هەبوو ،دەیویست بەهەر بارێکدابێت بە کەمترین زەرەر لەو دۆخە دەربچێت ، ئەو حزبە لە نێوان فشاری لایەنگرانی لە بادینان و سلێمانی دابوو ، سەرکردایەتی سلێمانی لەگەڵ ئەوەبوون کە پێویستە لەسەر بەڵێنەکانی خۆیان بمێننەوە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن داویانە بە لایەنگرانیان، هەروەها پاشەکشە لە پڕۆژەکەیان نەکەن و حزبەکەیان لەگەڵ یاسا شکێنی نەبێت بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم ،لە بەرانبەر ئەوەشدا بەشێکی گەورە لە سەرکردایەتی بادینان کە پێشتر لەلایەن پارتیەوە ترسێندرابوون ، پێیان وابوو ئەگەر حزبەکەیان پاشەکشە لە پرۆژەکەیان نەکەن ئەوا پارتی کێشەی گەورە بۆ ئەوان دروست دەکات و ڕووبەڕووی فشاری زۆر دەبنەوە. ئەوەی لای پارتی دیمورکراتی کوردستان دەردەکەوێت کە ھەموو نیازی لە سیستمێکی سەرۆکایەتی چر دەکاتەوە، بێ ئەوەی بیدرکێنی و شەرم لە ئەوە دەکات کە بەراشکاوی بڵێت، خەڵکینە من سیستمی سەرۆکایەتی بە باش دەزانم بۆ حوکمداری لەکوردستان لەبەر ئەو ھۆیانەی کە دیاری دەکات، کە چی پیداگری لە سیستمی ناوخۆ و ناورۆک و دەسەڵات سەرۆکایەتی بە ناوی پەرلەمانیەوە دەکات،بێ ئەوەی ئەو نیازەی رابگەیەنێت . با بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە بە شێوەیەکی ھاوکێشەیی لێکیبدەینەوە .

زۆر خواردنی شاتوو مەترسیەکانی تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە .

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی زانکۆی “ماساچوستس”ی ئەمریکیەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە شاتوو رۆڵێکی بەرچاوی لە رێگریکردن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکاندا ھەیە کە ساڵانە دووچاری یەک ملیۆن کەس دەبێتەوە لە جیھاندا .

لە توێژینەوەکەدا زانایان پێکھاتەکانی شاتوویان جیاکردۆتەوە بەمەبەستی ئەوەی ئەو مادەیە ئاشکرا بکەن کە رۆڵێکی سەرەکی لە بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەدا ھەیە بەڵام نەگەیشتونەتە ئەنجام ، ھەربۆیە رێنماییان داوەتە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە کە بەتەنھا شەربەتی شاتوو نەخۆنەوە ، بەڵکو بەردەوام شاتوو بخۆن بەو پێیەی نازانرێت کە ئەو مادەیەی خانە شێرپەنجەیەکان لەناو دەبات لە کام پێکھاتەی شاتوودایە .

جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارەکان ساڵانە یەک ملیۆن کەس لەجیھاندا دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و ٧٥٠ ھەزار کەسیش بەھۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەست دەدەن .

ھێزە ئەمنییەکانی لوبنان سەرۆکی شانەیەکی تیرۆرییستی سەر بە داعش دەستگیردەکەن کە لەپشت ڕەوانەکردنی توندڕەوەکان بووە بۆ سوریا.

ئەمیندارێتی ئاسایشی گشتی لوبنان بڵاویکردۆتەوە :لە درێژەی ئۆپراسیۆنە ھەواڵگرییەکان و پاش چاودێرییەکی وردی دەزگا ئەمنییەکان ، توانیویانە گەورە تیرۆریستێکی داعش بەڕەچەڵەک لوبنانی دەستگیر بکەن، کە سەرۆکایەتی شانەیەکی نوستووی تیرۆریستی کردووە.

سەرەرای ئەوەی کە زانیاری ورد لەسەر دەستگیرکراوەکەی ئاشکرا نەکراوە ، بەڵام سەرچاوە ئەمنییەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە” تۆمەتبارەکە لەپشت ڕەوانەکردنی توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەوە بووە بۆ سوریا لە رێگەی تورکیاوە ، ھاوکات لە دانپێدادانەکانیشیدا ئەوەی درکاندووە کە ژمارەیەک توندڕەوەی لوبنانی بۆ ناو داعش لە سوریا ڕەوانە کردووە و بەشێک لەو توندڕەوانەشی کە لە وڵاتانی ترەوە ھاتونەتە لوبنا بۆ ئەوەی بگەنە سوریا ، لە رێگەی ناوبراوەوە گەیەنراوەتە سوریا و کار ئاسانی بۆ کراوە .

لە بۆردومانی ھاوپەیماناندا بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق ٥٥ تیرۆریست کوژران.

رۆژی ھەینی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان دوو ھێرشی ئاسمانیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە قەزای روتبەی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار و بەھۆیەوە ٣٢ تیرۆریست کوژران، ھەروەھا چەند کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستان لەناوبران.

ھەر لە بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ١٥ تیرۆریستی داعش لە نزیک ناحیەی باشیکی سەر بە شاری موسڵ کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێکشکێندران، ھاوکات لە ئاکامی دوو ھێرشی دیکەی ئاسمانی بۆ سەر دوو مۆڵگەی داعش لە ھەردوو ناوچەی (ئیسلاح زیراعی و سحاجی) لە خۆرئاوای موسڵ ٨ تیرۆریست کوژران و رێژەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی داعش لەناوبرا.

لەنامەیەکدا بۆ کونگرێس “باراک ئۆباما”ی سەرۆکی ئەمریکا خاڵە ئەرینییەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەخاتە روو ، جەختیش دەکاتەوە لەسەر بوونی بژاردەی پێویست لەبەردەم واشنتن گەر بێت و تاران ھەوڵی بە دەستھێنانی چەکی ئەتۆمی بدات . 

لەو نامەیەدا کە لەلایەن کۆشکی سپی بڵاوکراوتەوە، ئۆباما ئەو ھۆکارانە دەخاتە روو کەپاڵی پێوە ناوە بۆ ئەوەی پشتیوانی لەرێکەوتنی ئەتۆمی ئێران بکات و ئەوەش دووپات دەکاتەوە گەر ئێران ھەوڵ بدات بە خێرایی چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت، ئەوا سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم ئەمریکا کراوە دەبێت بەبەشداری سەربازیشەوە، بە درێژایی ماوەی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە ئەمریکا بەوردی چاودێری چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات . 

لەو بارەیەوە “جیرۆڵد نادلر” ئەندامی دیموکرات خوازی کۆنگرێسی ئەمریکا دەلێت ، ئۆباما لەنامەکەیدا بۆچونەکانی پێشووتری دووپاتکردۆتەوەو رێککەوتنەکەی ئێران بە رێکەوتنێکی باش ناو دەبات و ئەوەش دەخاتە روو کە واشنتن بە نیازە ھاوکارییە ئەمنییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پەرە پێ بدات و ئەمریکا پارێزگای لە تواناکانی دەکات بۆ سزادانی ئێران بەرامبەر بە ھەر چالاکییەک بۆ تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەراستدا . 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌نجێك به‌ناوی (شیڤان ئازاد) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، دواتر ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ستگیركراو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌و كێشه‌یه‌، هاتنه‌ ده‌نگ و به‌ڵێنیاندا كه‌ به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه‌ بكه‌ن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسی پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر (شیڤان ئازاد)، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهات، به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ پێی ماده‌ (٤۳۳) له‌یاسای سزادانی عیراقی ژماره‌ ۱۱ له‌ساڵی ۱۹٦۹، ده‌ستگیركرا و دواتر ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێركرا و ئێستاش ناوبراو به‌نده‌.
به‌داخه‌وه‌ چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌وا ناوبراو رفێندراوه‌ یاخود لێیدراوه‌ یا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بردراوه‌، ئێمه‌ وه‌كو پۆلیسی هه‌ولێر ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و رایده‌گه‌ێنین كه‌وا ناوبراو له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركراوه‌.
هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سانێك بۆ خۆ ده‌رخستن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان دلسۆزی و خه‌مخۆری نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت تێكدانی ئارامی شاری هه‌ولێره‌ چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیدا هاووڵاتیه‌كی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ هه‌ولێر بێزاری‌ وتووڕه‌یی‌ خۆی‌ ده‌رده‌بڕێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی‌ كه‌ باڵی‌ كێشاوه‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاوكات لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌هۆكاری‌ ئه‌و بارودۆخه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ زیندانی‌ كراوه‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت :"له‌و دۆسیه‌یه‌ بێده‌گ نابین:". سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی كوردستان  ڕاگه‌یاند: "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شڤان ئازاد، ئه‌و هاووڵاتیه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ كارمه‌ندی‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌ هاوكات كاری‌ ته‌كسیش ده‌كات گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیایدا توڕه‌یی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ و ناڕه‌حه‌تی‌ گوزه‌رانی‌ هاوولاتیانی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ ڕوو، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت به‌یانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ناوبراو كارمه‌ندی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ له‌وشێوه‌یه‌ پێچوانه‌ی‌ یاسایه". ڕونیشیكرده‌وه‌، له‌كاتێكدا هاوولاتیان له‌سه‌ر جه‌م چین وتوێژه‌كان بێزاربون له‌م دۆخه‌ی‌ ئێستاو باری‌ گوزره‌انیان له‌ناڕه‌حه‌تیدایه‌ بۆیه‌ هاوولاتیان مافی‌ خۆیانه‌ داوای‌ مافه‌كانیان بكه‌ن هه‌ڵویستی‌ خۆیان ده‌رببڕن. سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌په‌رله‌مان وتیشی‌ :" به‌كارهێنانی‌ ئه‌وجۆره‌ مادده‌ یاساییانه‌ی‌ كه‌ له‌بواری‌ سه‌ربازیدا به‌كارده‌هێنرین چاوپۆشی‌ كردن لێیان له‌م كاته‌دا كه‌ هاوولاتیان توڕه‌ن كارێكی‌ باشه‌و به‌كارهێنانیشان له‌و كاته‌دا جۆرێكه‌ له‌چاوترساندنی‌ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌بواری‌ سه‌ربازیدا كارده‌كه‌ن". جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌، ووه‌ك لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شوێن كه‌یسی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌وه‌ ده‌بین و لێی‌ بێده‌نگ نابین و به‌رگریشی‌ لێده‌كه‌ین، ناكرێت له‌م كاته‌دا توڕه‌یی‌ هاوولاتیان به‌وجۆره‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت.

بەبڕیارێکی ئیدارەی کۆشکی سپی، ژمارەیەکی زۆر سەرباز لەدەوروبەری شەنگال و لەسنوری ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراونەتەوە، سەرچاوەیەکیش پێیوایە؛ ئازادکردنەوەی شەنگال نزیکە، یەبەشەش زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات، ئەمریکاو یەپەگەش شارۆچکەیەک پێکەوە پاکدەکەنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانە ماوەی چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا، کەناڵی ناڕاستەوخۆ لەنێوان پەکەکەو ئەمریکادا ھەبوون بۆ ھەماھەنگی بۆ شەڕکردن دژی داعش بەتایبەت لەو ناوچانەی تائێستا بەدەستی داعشەوە لەسنورەکانی نێوان باشورو ڕۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوەیەکی باڵای یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە ـ ئەو ھێزەی لەدوای داگیرکردنی شەنگالەوە دروستبووە) بۆ SNN وتی:"لەئێوارەی دوێنێوە تا درەنگانی شەوی ڕابردوو، نزیکەی ھەزار سەربازی ئەمریکی گەیشتوونەتە ناوچەکانی دەوروبەری شەنگال".

لەلایەکی تریشەوە سەرچاوەیەک لەھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە ـ باڵی سەربازی پەکەکە لەشەنگال) بۆ SNN باسی لەوەکرد، ئەوانیش زانیارییان دەستکەوتووە لەبارەی ھاتنی ھێزێکی سوپای ئەمریکا، بەڵام ژمارەیان نازانن.
بەڵام سەرچاوەکەی یەبەشە بەوردی زانیاری ئاشکراکردو وتی:"لەئێستادا ٤٠٠ سەربازی ئەمریکا لەناو ناحیەی ڕەبیعەدان و لەچەند شوێنێک جێگیرکراون".

ناحیەی ڕەبیعە سەر بەقەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوایە، ڕەبیعە ھاوسنوری ڕۆژئاوای کوردستانەو دەکەوێتە سەر ئەو ڕێگەیەی کە لەموسڵی عیراقەوە بۆ قامیشلۆ لەڕۆژئاوای کوردستان دەچێت.
بەوتەی سەرچاوەکەی یەبەشە، لەڕێگەی کۆپتەری جۆری ئاپاتچیەوە، ئەمریکا ٣٥٠ سەربازی دیکەی خۆی لەناوچەی شلۆ کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای شەنگالەوە، بەڕێگەی پەڕەشوت ھەڵداوەتە خوارەوەو لەو دەڤەرە جێگیرکراون.
ئاشکراشیکرد، لەگوندی مەیدیبانی نزیک لەچیای شنگالیش کە ئەو گوندە عەرەبنشینە، ١٥٠ سەربازی دیکەی ئەمریکی جێگیرکراون.

جێگیرکردنی سەربازانی سوپای ئەمریکا لەخاکی باشوری کوردستان لەکاتێکدا لەڕۆژئاوای کوردستانیش، شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە بەھاوکاری لەگەڵ ھێزەکانی (سەنادیدی عەرەبەکان) لەکانتۆنی جزیرەو بەھەماھەنگی ھاوپەیمانان، تیرۆریستانی داعش لەشارۆچکەی ھۆل لەسێ لاوە گەمارۆدراوە.
ئەو شارۆچکەیە (ھۆل) دەکەوێتە ٥٠ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان.

ئەوەش زانراوە کە ڕێگەی موسڵ و ھۆل، ڕێگەیەکی ستراتیژییە، لەوێوە پارتی دادو گەشەپێدانی (ئاکپارتی ، پارتەکەی ئەردۆغان)، تیرۆریستان دەگوازێتەوە بۆ ناو عیراق، ماوەیەک لەمەوبەریش کەناڵی ئاسمانی جەزیرەی قەتەری، باسی لەو ڕێگەیە کرد کە بەشادەماری لۆجستی داعش و تورکیا دادەنرێت.

 ئەو ھەزار سەربازەی ئەمریکا لەنزیک شەنگال کۆی کردۆتەوە، ھەموو پێداویستیەکان پێیەو بەشێکیشیان بەشداری ڕزگارکردنەوەی ھۆل لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە دەکەن.
یەبەشە ئەوەشی وت:"ئەگەربێت و بتوانرێت بەمزوانە ھۆل ئازادبکرێت لەڕۆژئاوای کوردستان، ڕاستەوخۆ قەزای شەنگال لەماوەی سێ ڕۆژدا بەتەواوی ئازاد دەکرێت و لەتیرۆریستانی داعش پاکدەکرێتەوەو دەبێتە دەروازەیەکیش بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ

لە رۆمانیا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە رێگەی هاتووچۆ دادەخرێت لە شاری تیمیسوارای وڵاتی رۆمانیا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە رێگاكانی شارە بەتەواوەتی داخراوە , سەرۆكی شارەوانی تیمیسواراش رایگەیاند: زۆربەی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان ژێر ئاو كەوتوون و زەرەر و زیانێكی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیانی ناوچەكە كەوتووە . وتیشی:  داوا لە لایەن پەیوەندیدارەكان دەكەن كە بەزووترین كات بە هانایانەوە بچن.

ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی عیراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزرای و بۆ پشتگیری لە پڕۆژە چاكسازیەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق خۆپیشاندان دەستی پێكرد و لە پارێزگای میسان-یش خۆپیشاندەران داوای دورخستنەوەی وەزیری دارایی لە پۆستەكەی و لێپرسینەوە لە بارزانی دەكەن.

بە گوێرەی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز) بڵاویكردۆتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی شاری عەمارە ڕژاونەتە سەر شەقامی دیجلە و داوای چاكسازی لە سیستمی دادوەری و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

بە وتەی پەیامنێری ماڵپەڕەكە، خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری ؛وەزیری دارایی عیراق؛ لە پۆستەكەی دەكەن و داواش دەكەن، كە لێپرسینەوە لە مەسعود بارزانی بكرێت لە سەر فرۆشتنی نەوتی كەركوك.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، ناسڕیە، بەعقوبە، بابل، زیقار، واست، دیالە و بەسڕە و زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی عیراق هاوڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای چاكسازی و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥