بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکردوە، بەغداد بەشێکی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی رەوانەی لقی ھەولێری بانکەکە کردووە . 

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەک لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراقەوە بڵاویانکردۆتەوە ، رۆژی پێنج شەممە ١٩-٤ قۆناغی یەکەمی ئەو ٣١٧ ملیار دینارەی بەغداد مانگانە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجی دەکات، رەوانەی لقی ھەولێری بانکی ناوەند کراوە، بەڵام تائێستا ھیچ فەرمانێک بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەرنەچوە.

ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بریارە لە داھاتوویەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکرێت بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی  موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان .
رۆژنامەی گاردیانی بریتانی دەڵێت، ماوەی ١٠ ساڵە ئەردۆغان دەسەڵاتی لە تورکیا قۆرغ کردەوە و بەو ھۆیەشەوە ئێستا لە تورکیا ھیچ  دەرفەتێک بۆ ھەڵبژاردنێکی ئازاد و یەکسان نەماوەتەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بریتانی لە راپۆرتێکی  شیکاریدا ئاماژەی بەوە کردوە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەی دە ساڵە دەسەڵاتی لەو وڵاتە قۆرخ کردوە و کۆمەڵگەی تورکیاشی تارادەیەکی زۆر دابەشکردووە.
لە راپۆرتەکەدا ھاتوە، لە تورکیا ھیچ  دەرفەتێک بۆ ھەڵبژاردنێکی ئازاد و یەکسان نەماوەتەوە.

ھاوکات، بە گوێرەی راپرسیەکی ناوەندی (مێترۆپۆڵ) تەنھا لە سەدا ٤٩ ی کۆمەڵگەی تورکیا پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن و لە سەدا ٤٢ یان ئەردۆغان رەتدەکەنەوە. 
سوپای توركیا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات و له‌چه‌ند ناوچه‌ش جێگیر ده‌كرێن، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش پلانی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:" سوپای توركیا به‌نیاز نییه‌ هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه‌.

 

هاوار ئامێدی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ ئامێدی،  راگه‌یاندوەە: هه‌رچه‌نده‌ ئێستا شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه‌، به‌ڵام سوپای توركیا كه‌ نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر سنووری خاكی هه‌رێمی به‌زاندوه‌، نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و هێزه‌كانی له‌و شوێنانه‌ جێگیركردوه‌ كه‌ پێشڕه‌ویی تێدا كردووه‌و هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی (ئامێدی، بامه‌ڕنێ و سیلییه‌) بنكه‌ی سه‌ربازیی داناوه‌.
وتیشی:"به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له‌سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌، چونكه‌ ئێستا له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمیش بنكه‌ی سه‌ربازیی داناوه‌و مه‌به‌ستی پاشه‌كشه‌ی نییه‌".
راشیگه‌یاند: سوپای توركیا به‌ ئاسانی له‌ناو شارو شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه‌ جموجۆڵ ده‌كات و وه‌كو خاكی خۆی مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

هێزێکی ئاسایش پارتی دەستی بەسەر کتێبەکانی سەردەشت عوسمان گرت و ڕایدەگەێنێت "کتێبی سەردەشت عوسمان لە تی ئێن تی و بۆمب و تلیاک مەترسیدارترە".

رۆژی پێنج‌شەممە ستافی ئامادەکاری بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان ڕاگەیاندراوێکی لەسەر دەست بەسەرداگرتنی کتێبەکانی سەردەشت عوسمان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پارتیەوە بڵاوکردەوە.
ستافی ئامادەکاری بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان لەو ڕاگەیاندراوەدا کە کۆپیەکی دەست شارپێس کەوتوە تێیدا ڕایگەیاندوە "ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی نیسان بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان لە چاپ دەرهات، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ بەهزاد موحسین کە ئەندامی ستافی ئامادەکار و سەرپەرشتیاری چاپی کتێبەکەیە لە ڕێگای گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر لە سەیتەرەی بێستانە لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیر دەکرێت و دەست بەسەر ژمارەیەک لە کتێبەکەدا دەگرن".

ستافی ئامادەکاری بەرگی دووەمی کتێبی سەردەشت عوسمان ئاماژەی بەوەشداوە "بەدوای پەیوەندیکردن بە ئاسایشی هەولێر و تاقیبکردنی بەهزاد موحسین، ئاسایش ئەوە پشتراست دەکاتەوە کە ناوبراو لای ئەوانە و دەستیان بەسەر کتێبەکەدا گرتووە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاگەیاندنە بەهزاد ئازاد نەکراوە".

ستافی ئامادەکاری کتێبەکی سەردەشت عوسمان ئەوەشی وتوە "ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیە، کە جگە لە ترس و تۆقینی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی لە بڵاوبوونەوەی ڕاستیەکان هیچ بیانوویەکی تری نییە. داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بەهزاد و هەموو کۆپیەکانی ئەو کتێبە دەکەین. بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین کە دەنگی ناڕەزایی و بێزارییان لەم سەرکوتگەریە بەرزکەنەوە".

ستافەکە باسی لەوەشکردوە "ئاسایشی پارتی بە بەهزادیان گوتووە کە کتێبی سەردەشت عوسمان لە تی ئێن تی و بۆمب و تلیاک مەترسیدارترە.

 

ئاشکرایە کە ئەوە تەنها دەسەڵاتە لەرزۆک و زەندەقچووەکانن کە کتێب بە قاچاخ و مەترسی و ئامادەکارانی کتێب بە شایانی زیندانی و کەلەپچەکردن دەزانن".

نوێترین زانیاری لەبارەی پاشەكەوتی موچەی وەزارەتی ناوخۆ
تائێستا بەڕەسمی یەكلانەبۆتەوە كە موچەی وەزارەتی ناوخۆ بە چی جۆرە سیستمێكی پاشكەوت دەدرێت، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستانیش شێوازی موچەی ئەو وەزارەتە ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: "وەزارەتی دارایی بەڵێنی تەرخانكردنی بڕە پارەیەكی دیكەی بۆ دەستكاریكردنی موچەی یەكەی پاسەوانی داوە".

 

 

قادر رەزگەیی، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: لەدوا كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم، بەڵێن درا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی، موچەی یەكەی پاسەوانی هاوشێوەی هێزەكانی تری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستكاری بكرێت و پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی موچەكانیان بكرێت.
 
وتیشی:" وەزیری ناوخۆ هیچ وادەیەكی بۆ چاككردنی موچەی پاسەوانی دیارینەكردو هیچ رێژەیەكیشی بۆ پاشەكەوتی موچەی ئەو یەكەیە باس نەكرد".
 
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، وەزیری ناوخۆ وتویەتی تا موچەی یەكەی پاسەوانی دەستكاری نەكرێت، موچەی وەزارەتی ناوخۆی بەپێی سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچە دابەشناكرێت و بە سیستمی كۆنی پاشەكەوت دەبێت.
 
رەزگەیی زانیاری زیاتری ئاشكراكردو و وتی:"ئەو 10 ملیارەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانكرا، بەشی دەستكاریكردنی موچەی هەموو وەزارەتی كردوە بەپێی سیستمی نوێی پاشەكەوت، بەڵام بەبێ یەكەی پاسەوانی".
 
راشیگەیاند" ئەگەر رێژەی پاشەكەوتی موچەی یەكەی پاسەوانی، هاوشێوەی وەزارەتە مەدەنیەكان بكرێت، ئەوا دەبێت پێنج ملیار دیناری دیكە بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانبكرێت و هەرچەندە وەزارەتی داراییش بەڵێنی داوە پارەیەكی تر زیاد بكات، بەڵام هیچ ژمارەیەكی نەدركاندوە".

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند یەكێتی سەنگی مەحەكە بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكان لەهەرێمی كوردستان و عیراق و كلیكی چارەسەری كێشەكانەو لەم هەڵبژاردنەشدا دەبێت بیسەلێنین كێ خاوەنی راستەقینەی هەولێرە.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی سێ رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی لەپارێزگای هەولێرو دەوبەری رایگەیاند: ئەمڕۆ گەلەكەمان كە بەقۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت و خەریكە ئایندەمان لێڵدەبێت، ئەوە تەنهاو تەنها یەكێتیە خەباتی كورد لەم قۆناغە رزگار بیكات و بیگەیەنێتە كەنارێكی ئارام، ئەوەش بەپاڵپشتی ئێوەی دەنگدەران دەبێت بۆ دەنگدان بەكاندیدەكانی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی.

وتیشی: لەماوەی 27 ساڵی حكومڕانی كورددا كە یەكێتی بەشێك بووە لێی، حكومڕانییەكە بێ كەموكورتی نەبووە، بەڵام لەهەولێری قەڵاو منارەوە، هەولێری شەهیدانەوە، پەیمانتان پێدەدەین قەرەبووی ئەوە بكەینەوەو یەكێتی بخەینەوە سەر رێچكە راستەقینەكەی خۆی، یەكێتی بكەینەوە بەو یەكێتییەی داكۆكیكاری ماف و ئازادییەكان بێت و تەنهاو تەنها لەخزمەتی خەڵكدا بێت، هەولێرییەكان باش دەزانن یەكێتی سەنگی مەحەكە بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكان لەهەرێمی كوردستان و عیراق و كلیكی چارەسەری كێشەكانە.

شاڵاو كۆسرەت راشیگەیاند: ئەوەی ئێمەی یەكێتین لەهەولێر لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت بیسەلێنین كێ خاوەنی راستەقینەی هەولێرە.

به‌شێك له‌ وێنه‌ى كاندیده‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر دڕێنراون و كاندیدێكى یه‌كێتییش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و كاره‌ له‌ هه‌ر شار و قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت، پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات رێگرییان لێبكات"، ده‌شڵێت "ئه‌و كاره‌ ناشارستانییه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت".

"ئارێز عه‌بدوڵا" كاندیدی یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى لێكردنه‌وه‌ و دڕاندنى وێنه‌ى كاندیده‌كانی یه‌كێتیى له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتیى راگه‌یاندووه‌ "ئه‌و كاره‌ كارێكی ناشارستانییه‌ و ته‌نها له‌ ئه‌نجامده‌رانی ده‌وه‌شێته‌وه‌، به‌ بڕوای من به‌ مه‌به‌ستی سیاسی و لابردنی ژماره‌و روخساری كاندیده‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، تا له‌به‌رچاوی هاوڵاتیان نه‌بن".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌و كاره‌ له‌ هه‌ر شار و قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت، پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات رێگرییان لێبكات، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌ زیان به‌ یه‌كێتیی و نه‌ به‌ كاندیده‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت".

له‌ رێكه‌وتى 15 ى 4 ى 2018 ه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ و وابڕیاره‌ رێكه‌وتى 12 ى 5 ى 2018 هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

 

پێشلکارییەکانی پارتی بەرامبەر یەکێتیی دەستیپێکرد
بەرپرسێکی یەکێتیی لەسنوری ناحیەی گوێڕ ئاشکرایدەکات، لایەنگرانی پارتی لەسنورەکە پێشێلکاری بەرامبەر بەوێنەو پۆستەری کاندیدەکانی یەکێتیی دەکەن، ڕاشیدەگەیەنێت، "پۆستەرو وێنەکانی پارتی لەو سنورە ھیچ پێشێلکارییەکیان بەرامبەر نەکراوە، ئێمەش ھەموو ئەوانەمان بەلایەنی ئەمنی سنورەکە گەیاندوە".

 

 

ئەحمەد زاگە لێپرسراوی کۆمیتەی گوێڕی یەکێتیی  ڕاگەیاندووە، "ماوەی چەند ڕۆژێکە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستیپێکردوە لەسنوری ناحیەکە، بەڵام لایەنگرانی پارتی پێشێلکاری بەرامبەر بەوێنەو پۆستەری کاندیداکانی یەکێتیی لەسنورەکە دەکەن، بەڵام ئەوکارە بەرامبەر بەھیچ کاندیدێکی پارتی لەسنورەکە ئەنجامنەدراوە".

وتیشی:"ئەگەر پێشێلکاریەکە بەرامبەر کاندیداکانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ئەنجامبدرێت گرفتمان نییە، بەڵام ناکرێت تەنھا وێنەو پۆستەری یەکێتیی بکرێتە ئامانج لەکاتێکدا لەھەمان شوێن وێنەو پۆستەری کاندیداکانی پارتیش بونی ھەیە، کەچی ھیچ دەستکارییەکیان ناکرێت".

جەختیشیکردەوە، "ئەو پێشیلکاریانە لەھەڵبژاردنەکانی پێشتردا بەئەندازەی ئێستا نەبوە، بەڵام لەمساڵدا ئەو جۆرە ھەڵمەتانە دژ بەیەکێتیی زیادیکردوەو بابەتەکەش ڕونە کە پارتی لەناوچەکە باڵادەستەو ئەو پێشێلکاریانە ئەنجامدەدات".

بەرپرسەکەی یەکێتیی ئەوەشی وت:"ھێزەکانی ئاسایشمان لەو پێشێلکاریانە بەرامبەر پۆستەرو وێنەی کاندیدەکانمان لەسنورەکە ئاگادارکردۆتەوەو پێویستە کۆمسیۆنیش لەسەر ئەو بابەتە بێتە دەنگ".

یەکێتیی پەیامێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە..کۆنگرە دەبەستین
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی دڵخۆشکەر بەئەندام و لایەنگرو جەماوەرەکەی بۆ دوای ھەڵبژاردنەکان دەدات، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیش دەڵێت:"ھەڵەی گەورەمان کردوە لەڕابردودا، بەڵام بەڵێن بێت دوای ھەڵبژاردنەکان یەکێتیی بکەینەوە بەیەکێتیەکەی جاران"، دەشڵێت:"دوای ھەڵبژاردن بەبەرنامەو پلانی نوێوە دێینەوە مەیدان و کێشەکان چارەسەردەکەین و کۆنگرەش دەبەستین".

 

 

ڕەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی  ڕاگەیاند، "یەکێتیی خاوەن جەماوەرێکی زۆر دڵسۆزەو پێگەیەکی زیندوی ھەیە".

دەشڵێت:"ڕاستە ئێمە کێشەمان ھەبوە، بەڵام توانیومانە ئەو کێشانە بێنینەوە سەر ڕێگەی چارەسەر، ناشڵێم ھەموی چارەسەرکراوە، بەڵام بەڵێندەدەین دوای ھەڵبژاردنەکان بەبەرنامەیەکی نوێوە بێینەوە مەیدان و کێشەکان چارەسەربکەین".

بەرپرسەکەی یەکێتیی ڕونیشیکردەوە، "ڕاستە ھەڵەمان کردوە ھەڵەی گەورەشمان کردوەو ڕەنگدانەوەی سلبیشی ھەبوە، بەڵام بەڵێن بەخەڵک و جەماوەر دەدەین ئەو کەموکوڕیی و کێشانەی ھەبوە چارەسەریان بکەین و پەندیان لێوەربگرین و دوبارەیان نەکەینەوە، وادەکەین یەکێتیی بگێڕینەوە بۆ ئەو ئاستەی ڕابردوو کە چۆن ڕۆڵی سەرەکی لەداڕشتنی سیاسەت لەکوردستان و دەوروبەر ھەبوە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی زیاتر لەوبارەیەوە وتی:"بەھەمولایەک ھەوڵدەدەین بۆ ئەوەی خەڵک و کەسوکاری شەھیدان و ئەندام و لایەنگری یەکێتیی دڵخۆش بکەین بەوەی یەکێتیی ھەر یەکێتیەکەی ڕێبازی مامەو ھەرواش دەمێنێتەوە لەداھاتودا".

ئەوەشی وت:"ئێستا کە بانگەشەی ھەڵبژاردنە، دەبینین لەھەموشارەکان لایەنگرو ئەندام و جەماوەری یەکێتیی گوڕوتینێکی زۆری پێوەدیارە، دەبێت ئێمەش کارێک بکەین کە دوای ھەڵبژاردن  بەھەمولایەک ھەوڵبدەین کۆنگرە ببەستین بۆئەوەی سەرکردایەتیەکی بەتواناو بەرنامەیەکمان ھەبێت بۆ ئەوەی یەکێتیی بەھێزو توانای خۆی بێتەوە ناو جەماوەرەکەی".

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران رێك بكاتەوە، چونكە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق یاسای بووجە جێبە جێدەكرێت.

عەلی حەمە ساڵح  راگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ 317 ملیار دینارەكەی بەغداو 25 ملیار دینارە هاوكارییەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا دابەشبكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، "دەبوو مانگانە حكومەت وەكو ئەوەی خۆیان رایانگەیاندووە كە نەوتیش فرۆشراوە پارەكە بهاتایە، بەڵام نەدراوە بەپێی قسەكانی خۆشیان لەم مانگەدا نزیكەی 150ملیار دینار نادیارە".

لەبارەی ئەوەی ئایا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت پێدانی مووچە رێكبكاتەوە، عەلی حەمە ساڵح وتی، "حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران رێك بكاتەوە، چونكە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق یاسای بووجە جێبە جێدەكرێت، بەپێی یاسای بووجە نەوتەكەی خۆی رادەستی بەغدا دەكات، داهاتە فیدڕاڵییەكان رادەست دەكات لە بە غداشەوە بەشە بوودجەی هەرێمی كە لە نێوان 500 بۆ 550 ملیارە دەنێردرێت".

ئاماژەبەوەش دەكات دەبێت هەرێم چاكسازی جدی بكات لە لیستی خانەنیشان فەرمانبەران و پێشمەرگە و پاسەوانی هەموو ئەوانەی دیكە ئەگەر ئەو چاكسازیە جدییە نەكرێت ناتوانن بەردەوام بن.

الصفحة 2 من 1239

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥